Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍۢ وَأَنۢبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًۭا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا ۖ كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا ٱلْمِحْرَابَ وَجَدَ عِندَهَا رِزْقًۭا ۖ قَالَ يَٰمَرْيَمُ أَنَّىٰ لَكِ هَٰذَا ۖ قَالَتْ هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ ﴾
“And thereupon her Sustainer accepted the girl-child with goodly acceptance, and caused her to grow up in goodly growth, and placed her in the care of Zachariah. Whenever Zachariah visited her in the sanctuary, he found her provided with food. He would ask: "O Mary, whence came this unto thee?" She would answer: "It is from God; behold, God grants sustenance unto whom He wills, beyond all reckoning."”
{زەكەریا - صلی الله علیه وسلم - سەرپەرشتی مەریەم دەكات} [ فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍ ] خوای گه‌وره نه‌زره‌كه‌ی لێ قبووڵ كرد [ وَأَنْبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا ] وه به‌جوانی په‌روه‌رده‌ی كرد وه زه‌كه‌ریاش - صلی الله علیه وسلم - مه‌ریه‌می گرته ئه‌ستۆی خۆی و سه‌رپه‌رشتی كرد كه مێردی خوشكه‌كه‌ی بوو، چونكه مه‌ریه‌م باوكى مردو بێ باوك بوو، وه ساڵێكى گرانى بوو [ كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا الْمِحْرَابَ وَجَدَ عِنْدَهَا رِزْقًا ] هه‌ر كاتێك زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌چووه لای میحرابه‌كه شوێنی عیباده‌ته‌كه‌ی مه‌ریه‌م ئه‌یبینی هه‌ندێ خۆراكی لایه كه له زستاندا میوه‌ی هاوینی لایه، وه له هاویندا خۆراك و میوه‌ی زستانی لایه [ قَالَ يَا مَرْيَمُ أَنَّى لَكِ هَذَا ] زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - پێی سه‌یر بوو فه‌رموو: ئه‌ی مه‌ریه‌م ئه‌م میوانه‌ت له كوێ بوو؟ [ قَالَتْ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] فه‌رمووی: ئه‌مه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌یه خوای گه‌وره وه‌كو كه‌رامه‌ت و ڕێزێك پێی ئه‌به‌خشی [ إِنَّ اللَّهَ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ (٣٧) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ڕزق و ڕۆزی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت به‌بێ حیساب.