Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَنَادَتْهُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَهُوَ قَآئِمٌۭ يُصَلِّى فِى ٱلْمِحْرَابِ أَنَّ ٱللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَىٰ مُصَدِّقًۢا بِكَلِمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَسَيِّدًۭا وَحَصُورًۭا وَنَبِيًّۭا مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ﴾
“Thereupon, as he stood praying in the sanctuary, the angels called out unto him: "God sends thee the glad tiding of [the birth of] John, who shall confirm the truth of a word from God, and [shall be] outstanding among men, and utterly chaste, and a prophet from among the righteous."”
[ فَنَادَتْهُ الْمَلَائِكَةُ وَهُوَ قَائِمٌ يُصَلِّي فِي الْمِحْرَابِ ] مه‌لائیكه‌ت واته: جبریل بانگی له زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - كرد كاتێك كه ڕاوه‌ستا بوو به‌پێوه له میحرابه‌كه‌یدا نوێژی ئه‌كرد (بۆیه به شوێنى نوێژ كردن ده‌وترێت میحراب (شه‌ڕگه) چونكه شوێنى شه‌ڕكردنه له‌گه‌ڵ شه‌یتان) [ أَنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَى ] ئه‌ی زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه خوای گه‌وره موژده‌ی پێدایت به مناڵێك كه ناویشی یه‌حیا ئه‌بێ [ مُصَدِّقًا بِكَلِمَةٍ مِنَ اللَّهِ ] وه ئه‌م مناڵه‌ی تۆ باوه‌ڕ به وشه‌ی خوای گه‌وره ئه‌كات، واته: له دواترا كه عیسى - صلی الله علیه وسلم - دێت باوه‌ڕ به عیسى ئه‌كات كه پورزاى یه‌كترى بوون و دایكیان خوشك بوو [ وَسَيِّدًا ] وه ئه‌م كوڕه‌ی تۆ یه‌حیا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌بێ به كه‌سێكی گه‌وره له‌زانست و په‌رستن و حیكمه‌ت و ته‌قواو رێزدا، وه ئه‌بێ به پێغه‌مبه‌ر [ وَحَصُورًا ] وه خۆی ئه‌پارێزێ له چوونه لای ئافره‌ت یان له تاوان [ وَنَبِيًّا مِنَ الصَّالِحِينَ (٣٩) ] وه ئه‌بێته پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ره چاكه‌كان .