Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى غُلَٰمٌۭ وَقَدْ بَلَغَنِىَ ٱلْكِبَرُ وَٱمْرَأَتِى عَاقِرٌۭ ۖ قَالَ كَذَٰلِكَ ٱللَّهُ يَفْعَلُ مَا يَشَآءُ ﴾
“[Zachariah] exclaimed: "O my Sustainer! How can I have a son when old age has already overtaken me, and my wife is barren?" Answered [the angel]: "Thus it is: God does what He wills."”
[ قَالَ رَبِّ أَنَّى يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَقَدْ بَلَغَنِيَ الْكِبَرُ ] زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - پێی سه‌یر بوو فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من چۆن منداڵم ئه‌بێت له كاتێكدا كه ته‌مه‌نم زۆر گه‌وره‌یه كه ته‌مه‌نی سه‌دو بیست ساڵ بووه [ وَامْرَأَتِي عَاقِرٌ ] وه خێزانه‌كه‌م له گه‌نجیه‌تیشدا نه‌زۆك بووه‌و مناڵی نه‌بووه چۆن ئێستا به‌م پیریه مناڵی ئه‌بێ، كه ته‌مه‌نى نه‌وه‌دو هه‌شت ساڵ بووه [ قَالَ كَذَلِكَ اللَّهُ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ (٤٠) ] فریشته‌كه فه‌رمووی: خوای گه‌وره به‌م شێوازه وویستی له هه‌ر شتێك بێت ئه‌نجامی ئه‌دات و ئه‌یكات .