Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَ رَبِّ ٱجْعَل لِّىٓ ءَايَةًۭ ۖ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَةَ أَيَّامٍ إِلَّا رَمْزًۭا ۗ وَٱذْكُر رَّبَّكَ كَثِيرًۭا وَسَبِّحْ بِٱلْعَشِىِّ وَٱلْإِبْكَٰرِ ﴾
“[Zachariah] prayed: "O my Sustainer! Appoint a sign for me!" Said [the angel]: "Thy sign shall be that for three days thou wilt not speak unto men other than by gestures. And remember thy Sustainer unceasingly, and extol His limitless glory by night and by day."”
[ قَالَ رَبِّ اجْعَلْ لِي آيَةً ] زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار نیشانه‌یه‌كم پێ بده بزانم تا شوكرانه‌بژێری تۆی پێ بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته [ قَالَ آيَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ النَّاسَ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ إِلَّا رَمْزًا ] خواى گه‌وره فه‌رمووی: نیشانه‌ی تۆ ئه‌وه‌بێت كه سێ ڕۆژ نا‌توانیت قسه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا بكه‌ی ته‌نها به هێماو به ئاماژه نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ساغیت، وه ئه‌و سێ ڕۆژه خۆت یه‌كلا بكه‌ره‌وه بۆ شوكرانه‌بژێری و زیكرى خوای گه‌وره [ وَاذْكُرْ رَبَّكَ كَثِيرًا وَسَبِّحْ بِالْعَشِيِّ وَالْإِبْكَارِ (٤١) ] وه زۆر زیكری خوای گه‌وره بكه، (عه‌شی) له دوای زه‌واله‌وه هه‌تا خۆرئاوابوونه، (ئیبكار) یش له دوای فه‌جره‌وه تا كاتی چێشته‌نگاو، له‌و كاتانه‌دا زۆر زیكر‌و یادی خوای گه‌وره بكه .