Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذْ قَالَتِ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَٰمَرْيَمُ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰكِ وَطَهَّرَكِ وَٱصْطَفَىٰكِ عَلَىٰ نِسَآءِ ٱلْعَٰلَمِينَ ﴾
“AND LO! The angels said: "O Mary! Behold, God has elected thee and made thee pure, and raised thee above all the women of the world.”
[ وَإِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاكِ وَطَهَّرَكِ ] وه مه‌لائیكه‌ته‌كان به مه‌ریه‌میان فه‌رموو: ئه‌ى مه‌ریه‌م له‌به‌ر زۆر په‌رستن و دونیانه‌ویستیت خوای گه‌وره تۆی هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی ناوت به‌رز بكاته‌وه وه تۆی پاك كردۆته‌وه له كوفر‌و خراپه‌و هه‌موو شتێك [ وَاصْطَفَاكِ عَلَى نِسَاءِ الْعَالَمِينَ (٤٢) ] وه تۆی هه‌ڵبژاردو فه‌زڵتی داوه به‌سه‌ر ئافره‌تانی هه‌موو جیهاندا تا ڕۆژی قیامه‌ت (باشترین ئافره‌تى دونیا مه‌ریه‌م و خه‌دیجه‌و فاتیمه‌و ئاسیه‌ى خێزانى فیرعه‌ون بوونه).