Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۚ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَٰمَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ ﴾
“This account of something that was beyond the reach of thy perception We [now] reveal unto thee: for thou wert not with them when they drew lots as to which of them should be Mary's guardian, and thou wert not with them when they contended [about it] with one another.”
[ ذَلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَامَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ ] ئه‌مه‌ی كه باسمان كرد ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هه‌ندێك له هه‌واڵه‌كانی غه‌یب بوو به وه‌حی بۆ تۆمان نارد، وه تۆ له‌لای ئه‌وان نه‌بووی كاتێك كه قه‌ڵه‌مه‌كانیان هه‌ڵدایه ناو ئاوه‌وه وه‌كو تیروپشكێك بۆ ئه‌وه‌ی كه كامیان مه‌ریه‌م بگرنه لای خۆیان و سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن وتیان: ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌ڵه‌می هه‌ر كه‌سێك راوه‌ستاو له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌دا نه‌ڕۆی ئه‌وا سه‌رپه‌رشتی مه‌ریه‌م ئه‌كات، وه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - راوه‌ستاو تیروپشكه‌كه بۆ ئه‌و ده‌رچوو سه‌رپه‌رشتی مه‌ریه‌می كرد [ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ (٤٤) ] وه كاتێك كه مشتومڕیان بوو له‌سه‌ر ئه‌و شته تۆ له‌لای ئه‌وان نه‌بووی خوای گه‌وره‌یه كه بۆ تۆی ئه‌گێڕێته‌وه.