WhatsApp Book A Free Trial
https://forums.brawlminus.net/ https://zadcourses.com/blog https://export.nabtah.net/
القائمة

🕋 تفسير الآية 49 من سورة سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR

﴿ وَرَسُولًا إِلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَنِّى قَدْ جِئْتُكُم بِـَٔايَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ أَنِّىٓ أَخْلُقُ لَكُم مِّنَ ٱلطِّينِ كَهَيْـَٔةِ ٱلطَّيْرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًۢا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۖ وَأُبْرِئُ ٱلْأَكْمَهَ وَٱلْأَبْرَصَ وَأُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۖ وَأُنَبِّئُكُم بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِى بُيُوتِكُمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴾

“and [will make him] an apostle unto the children of Israel.” "I HAVE COME unto you with a message from your Sustainer. I shall create for you out of clay, as it were, the shape of [your] destiny, and then breathe into it, so that it might become [your] destiny by God's leave; and I shall heal the blind and the leper, and bring the dead back to life by God's leave; and I shall let you know what you may eat and what you should store up in your houses. Behold, in all this there is indeed a message for you, if you are [truly] believers.”

📝 التفسير:

{هەندێك لە موعجیزەكانی عیسا - صلی الله علیه وسلم - } [ وَرَسُولًا إِلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ ] وه‌ ئه‌یكاته‌ پێغه‌مبه‌رێك و ئه‌ینێرێ بۆ لای به‌نی ئیسرائیل [ أَنِّي قَدْ جِئْتُكُمْ بِآيَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ ] وه‌ پێیان ئه‌ڵێ: من لای خوای گه‌وره‌وه‌ موعجیزه‌م بۆتان هێناوه‌ [ أَنِّي أَخْلُقُ لَكُمْ مِنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ فَأَنْفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِ اللَّهِ ] من له‌ قوڕ وه‌كو شێوازی باڵنده‌تان بۆ دروست ئه‌كه‌م وه‌ دوای ئه‌وه‌ كه‌ دروستی ئه‌كه‌م فووی پیا ئه‌كه‌م به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ ئه‌بێته‌ باڵنده‌یه‌ك و ئه‌فڕێ به‌ ئاسماندا [ وَأُبْرِئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ ] وه‌ كوێرو نابینای زكماك و به‌ڵه‌ك چاك ئه‌كه‌مه‌وه‌ به‌ ئیزنی خوا [ وَأُحْيِ الْمَوْتَى بِإِذْنِ اللَّهِ ] وه‌ مردوو زیندوو ئه‌كه‌مه‌وه‌ به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م موعجیزانه‌ى پێبه‌خشى چونكه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا زانستى پزیشكى بڵاو بوو، وه‌پزیشكه‌كان تواناى چاره‌سه‌رى ئه‌م شتانه‌یان نه‌بوو [ وَأُنَبِّئُكُمْ بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِي بُيُوتِكُمْ ] وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌ر شتێك ئه‌خۆن یان هه‌ڵیده‌گرن بۆ سبه‌ینێ من هه‌واڵتان پێ ئه‌ده‌م وه‌ پێتان ڕائه‌گه‌یه‌نم و ئه‌زانم [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٤٩) ] ئا ئه‌مانه‌ هه‌مووی نیشانه‌و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌ بۆ ئێوه‌ له‌سه‌ر راستى پێغه‌مبه‌رایه‌تى من بۆ ئه‌وه‌ی ئیمان بێنن ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارن .