Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَكَرُوا۟ وَمَكَرَ ٱللَّهُ ۖ وَٱللَّهُ خَيْرُ ٱلْمَٰكِرِينَ ﴾
“And the unbelievers schemed [against Jesus]; but God brought their scheming to nought: for God is above all schemers.”
[ وَمَكَرُوا وَمَكَرَ اللَّهُ ] كافران نه‌خشه‌و پیلانیان دانا‌و فێڵیان كرد وه خوای گه‌وره‌ش له به‌رامبه‌ر نه‌خشه‌و پیلان و فێڵی ئه‌وان نه‌خشه‌و پیلان و فێڵی بۆیان دانا [ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ (٥٤) ] وه باشترین نه‌خشه‌دانه‌ر كه فێڵی ئه‌وان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه خوای گه‌وره‌یه، كه‌سانێك له به‌نى ئیسرائیل چوونه لاى پاشاى ئه‌و كاته كه كافر بوو وتیان عیسى زۆڵه‌و خه‌ڵكى گومڕا ده‌كات و له گوێڕایه‌ڵى تۆ لایان ده‌بات و كێشه دروست ده‌كات، پاشایش خه‌ڵكى نارد بیكوژن و له خاچى بده‌ن خواى گه‌وره رزگارى كرد‌و له په‌نجه‌ره‌ى ماڵه‌كه‌وه به‌رزى كرده‌وه بۆ ئاسمان و شێوه‌ى خسته سه‌ر یه‌كێك له قوتابیه‌كانى و ئه‌ویان كوشت و له خاچیاندا وایانزانى عیسى یه - صلی الله علیه وسلم -.