Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِذْ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَىٰٓ إِنِّى مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَىَّ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَجَاعِلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوكَ فَوْقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ ۖ ثُمَّ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأَحْكُمُ بَيْنَكُمْ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ ﴾
“Lo! God said: "O Jesus! Verily, I shall cause thee to die, and shall exalt thee unto Me, and cleanse thee of [the presence of] those who are bent on denying the truth; and I shall place those who follow thee [far] above those who are bent on denying the truth, unto the Day of Resurrection. In the end, unto Me you all must return, and I shall judge between you with regard to all on which you were wont to differ.”
{خوای گەورە عیسا - صلی الله علیه وسلم - بەرز دەكاتەوە بۆ ئاسمان} [ إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى إِنِّي مُتَوَفِّيكَ ] كاتێك كه خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی عیسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌تخه‌وێنم، وفاة لێره به ماناى خه‌وتن دێت نه‌ك مردن وه‌كو خواى گه‌وره له ئایه‌تى تر ده‌فه‌رمێت: [ وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّكُمْ بِالَّيْلِ ] واته: خواى گه‌وره به‌شه‌و ده‌تانخه‌وێنێت نه‌ك ده‌تانمرێنێت، وه‌له دوعاى له خه‌وهه‌ستان سوننه‌ته بڵێیت: (الحَمْدُ للهِ الذي أحيانا بَعدَ ما أماتَنا وإليه النُّشُور) واته: حه‌مدو سوپاش بۆ ئه‌و خوایه‌ى كه به‌خه‌به‌رى هێناین پاش ئه‌وه‌ى خه‌واندمانى وه‌گه‌ڕانه‌وه‌یش هه‌ر بۆ لاى ئه‌وه [ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ ] وه به‌رزت ئه‌كه‌مه‌وه بۆ لای خۆم بۆ ئاسمان، یان پاش و پێش له ئایه‌ته‌كه هه‌یه، واته: به‌رزت ده‌كه‌مه‌وه بۆ لاى خۆم پاشان ده‌تمرێنم [ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا ] وه به به‌رزكردنه‌وه‌ت پاكت ئه‌كه‌مه‌وه له‌وه‌ی كه له‌لای ئه‌م كافرانه بیت [ وَجَاعِلُ الَّذِينَ اتَّبَعُوكَ فَوْقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] وه ئه‌وانه‌ی كه شوێن تۆ كه‌وتوونه موسڵمانان ئه‌بێ به‌رز بن و له‌سه‌رووی كافرانه‌وه ده‌بن تا ڕۆژی قیامه‌ت [ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأَحْكُمُ بَيْنَكُمْ فِيمَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (٥٥) ] پاشان له ڕۆژی قیامه‌تیش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خۆمه‌و خۆم بڕیار له نێوانتاندا ئه‌ده‌م له‌و ئیختیلاف و جیاوازیه‌ی كه له‌گه‌ڵ كافراندا هه‌تانبووه.