Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ هُوَ ٱلَّذِى يُصَوِّرُكُمْ فِى ٱلْأَرْحَامِ كَيْفَ يَشَآءُ ۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴾
“He it is who shapes you in the wombs as He wills. There is no deity save Him, the Almighty, the Truly Wise.”
[ هُوَ الَّذِي يُصَوِّرُكُمْ فِي الْأَرْحَامِ كَيْفَ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه وێنه‌ی ئێوه ئه‌كێشێ له‌ناو ڕه‌حمی دایكتاندا هه‌ر چۆنێك ویستی لێ بێت: له نێر‌و مێ، له جوان و ناشرین، له ڕه‌ش و سپی، له درێژ‌و كورت، وه شێوازه‌كانی تری له‌شی ئه‌كێشێت به وویستی خۆی، ئه‌م ئایه‌ته ئاماژه‌یه بۆ عیساى كوڕى مه‌ریه‌م - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌ویش خواى گه‌وره له ره‌حمى دایكی‌دا دروستى كردووه‌و به‌نده‌یه‌كى دروستكراوه نه‌ك خوا بێت یان كوڕى خوا بێت [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٦) ] هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێت جگه له زاتی پیرۆزی الله، كه خوایه‌كه زۆر به عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێ و دانایه.