WhatsApp Book A Free Trial
https://forums.brawlminus.net/ https://zadcourses.com/blog https://export.nabtah.net/
القائمة

🕋 تفسير الآية 64 من سورة سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR

﴿ قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ تَعَالَوْا۟ إِلَىٰ كَلِمَةٍۢ سَوَآءٍۭ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا ٱللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِۦ شَيْـًۭٔا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًۭا مِّن دُونِ ٱللَّهِ ۚ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقُولُوا۟ ٱشْهَدُوا۟ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ﴾

“Say: "O followers of earlier revelation! Come unto that tenet which we and you hold in common: that we shall worship none but God, and that we shall not ascribe divinity to aught beside Him, and that we shall not take human beings for our lords beside God." And if they turn away, then say: "Bear witness that it is we who have surrendered ourselves unto Him."”

📝 التفسير:

{گفتوگۆ لەگەڵ جولەكەو گاور} [ قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوران وه‌رن بۆ لای وشه‌یه‌ك كه‌ ئێمه‌و ئێوه‌ تیایدا یه‌كسانین [ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ ] ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ با هیچ كه‌سێك نه‌په‌رستین جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله [ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا ] وه‌ با هیچ كه‌سێ نه‌كه‌ینه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ [ وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ ] با هه‌ندێكمان هه‌ندێكمان نه‌كه‌ینه‌ ڕه‌ب و په‌روه‌ردگارو له‌ غه‌یری خوا نه‌یانپه‌رستین وه‌كو ئێوه‌ كه‌ جووله‌كه‌ ده‌ڵێن: عوزێر كوڕی خوایه‌، گاوره‌كانیش كه‌ ئه‌ڵێن: عیسى كوڕی خوایه‌ و ئه‌یانكه‌ن به‌ خواو ئه‌یانپه‌رستن [ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ (٦٤) ] ئه‌گه‌ر به‌مه‌ ڕازی نه‌بوون و پشتیان هه‌ڵكرد ئه‌وا پێیان بڵێن: شایه‌ت بن ئێمه‌ موسڵمانین خۆمان ته‌سلیم خوای گه‌وره‌ كردووه‌و به‌تاك و ته‌نها ئێمه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌په‌رستین .