Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لِمَ تُحَآجُّونَ فِىٓ إِبْرَٰهِيمَ وَمَآ أُنزِلَتِ ٱلتَّوْرَىٰةُ وَٱلْإِنجِيلُ إِلَّا مِنۢ بَعْدِهِۦٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴾
“O FOLLOWERS of earlier revelation! Why do you argue about Abraham, seeing that the Torah and the Gospel were not revealed till [long] after him? Will you not, then, use your reason?”
[ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تُحَاجُّونَ فِي إِبْرَاهِيمَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوره‌كان بۆچی مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ئیبراهیم كه ئه‌ڵێن: ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - له‌سه‌ر دینی ئێمه بووه [ وَمَا أُنْزِلَتِ التَّوْرَاةُ وَالْإِنْجِيلُ إِلَّا مِنْ بَعْدِهِ ] له كاتێكدا ئێوه خۆتان ئه‌زانن ته‌ورات و ئینجیل بۆ موسى و عیسى (عليهما الصلاة والسلام) دانه‌به‌زیوه ئیلا له دوای ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - نه‌بێ ئیتر چۆن ئیبراهیم له‌سه‌ر دینی ئێوه بووه [ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (٦٥) ] بۆ عاقڵ نابن و بۆ بیر ناكه‌نه‌وه ئیتر چۆن ئیبراهیم جووله‌كه یان گاور بووه .