Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ مِنْهُ ءَايَٰتٌۭ مُّحْكَمَٰتٌ هُنَّ أُمُّ ٱلْكِتَٰبِ وَأُخَرُ مُتَشَٰبِهَٰتٌۭ ۖ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِمْ زَيْغٌۭ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَٰبَهَ مِنْهُ ٱبْتِغَآءَ ٱلْفِتْنَةِ وَٱبْتِغَآءَ تَأْوِيلِهِۦ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُۥٓ إِلَّا ٱللَّهُ ۗ وَٱلرَّٰسِخُونَ فِى ٱلْعِلْمِ يَقُولُونَ ءَامَنَّا بِهِۦ كُلٌّۭ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ ﴾
“He it is who has bestowed upon thee from on high this divine writ, containing messages that are clear in and by themselves - and these are the essence of the divine writ - as well as others that are allegorical. Now those whose hearts are given to swerving from the truth go after that part of the divine writ which has been expressed in allegory, seeking out [what is bound to create] confusion, and seeking [to arrive at] its final meaning [in an arbitrary manner]; but none save God knows its final meaning. Hence, those who are deeply rooted in knowledge say: "We believe in it; the whole [of the divine writ] is from our Sustainer - albeit none takes this to heart save those who are endowed with insight.”
{ئایەتی موحكەمو موتەشابیهـ} [ هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌ی بۆ سه‌ر تۆ دابه‌زاندووه [ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ ] كه هه‌یه له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز موحكه‌من واته: یه‌ك ته‌فسیرو یه‌ك لێكدانه‌وه‌ی هه‌یه زیاتر له مانایه‌ك هه‌ڵناگرێ و ماناكانی ئاشكرا‌و ڕوونه [ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ ] كه ئه‌مانه ئه‌سڵ و بنچینه‌ی قورئانی پیرۆزن [ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ] وه هه‌ندێك ئایه‌تی تریش هه‌یه موته‌شابیهن كه زیاتر له مانا‌و تهفسیرێك هه‌ڵئه‌گرێ و هه‌موو كه‌س ماناكانی نازانێ [ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ ] جا ئێمه ئه‌مرمان پێ كراوه شوێن ئایه‌تی موحكه‌م بكه‌وین و ئیشی پێ بكه‌ین، وه ئیمان به ئایه‌تی موته‌شابیهـ بێنین، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زهیغ و لادان له حه‌ق له دڵیان‌دا هه‌یه‌و دڵیان له‌سه‌ر حه‌ق لایداوه [ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ] ئه‌مانه ئه‌چن شوێن ئایه‌ته موته‌شابیهه‌كان ئه‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی گومان بۆ موسڵمانان دروست بكه‌ن وه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه فیتنه و ئاشووب بۆ خه‌ڵكی موسڵمان بنێنه‌وه‌و دینه‌كه‌یان لێ تێكبده‌ن وه ئه‌یانه‌وێ تهئویلیشی بكه‌ن و لێكی بده‌نه‌وه به‌و شێوازه‌ی كه گونجاو بێ له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی خراپی خۆیان [ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ ] له كاتێكدا ئه‌و ئایه‌ته موته‌شابیهانه هیچ كه‌سێك ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی نازانێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا ] جا هه‌یه له زاناكان لێره ڕائه‌وه‌ستێ، واته: ته‌نها خوا ئه‌زانێ و ئه‌وانه‌ی له زانست و زانیاری چه‌سپاو و دامه‌زراون ئه‌ڵێن: ئیمانمان پێی هێناوه، وه هه‌یشه ئه‌فه‌رمووێ: ته‌نها خوای گه‌وره‌و زانا دامه‌زراوه‌كانیش مانای ئه‌و ئایه‌ته موته‌شابیهانه ئه‌زانن وه‌كو ابن عباس ئه‌فه‌رمووێ: منیش یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه ئه‌زانم، وه زانایان ئه‌ڵێن: ئێمه ئیمانمان به‌هه‌مووی هه‌یه به موحكم و به موتهشابیههوه چونكه هه‌مووی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه [ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ (٧) ] وه هیچ كه‌سێك بیر ناكاته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌ن عه‌قڵ و تێگه‌یشتنن .