Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا تُؤْمِنُوٓا۟ إِلَّا لِمَن تَبِعَ دِينَكُمْ قُلْ إِنَّ ٱلْهُدَىٰ هُدَى ٱللَّهِ أَن يُؤْتَىٰٓ أَحَدٌۭ مِّثْلَ مَآ أُوتِيتُمْ أَوْ يُحَآجُّوكُمْ عِندَ رَبِّكُمْ ۗ قُلْ إِنَّ ٱلْفَضْلَ بِيَدِ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ ﴾
“but do not [really] believe anyone who does not follow your own faith." Say: "Behold, all [true] guidance is God's guidance, consisting in one's being granted [revelation] such as you have been granted." Or would they contend against you before your Sustainer? Say: "Behold, all bounty is in the hand of God; He grants it unto whom He wills: for God is infinite, all-knowing,”
[ وَلَا تُؤْمِنُوا إِلَّا لِمَنْ تَبِعَ دِينَكُمْ ] وه جووله‌كه هه‌ندێكیان به‌هه‌ندێكیان وت: ئیمان مه‌هێنن و باوه‌ڕ مه‌كه‌ن ته‌نها به‌و كه‌سانه نه‌بێ كه شوێنى دینه‌كه‌ی ئێوه كه‌وتوونه [ قُلْ إِنَّ الْهُدَى هُدَى اللَّهِ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هیدایه‌ت هه‌ر هیدایه‌تی خوایه‌و به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه [ أَنْ يُؤْتَى أَحَدٌ مِثْلَ مَا أُوتِيتُمْ أَوْ يُحَاجُّوكُمْ عِنْدَ رَبِّكُمْ ] ئه‌مه هه‌ر له قسه‌ی جووله‌كه‌كانه كه حه‌سوودی به ئیمانداران ئه‌به‌ن كه پێغه‌مبه‌ریان بۆ هاتووه‌و كتابیان بۆ هاتووه، ئه‌ڵێن ئه‌و زانیارییه‌ى پێتانه ئاشكراى مه‌كه‌ن بۆ موسڵمانان با فێر نه‌بن و هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ی ئێوه‌یان پێ نه‌درێ یان لای خوای گه‌وره نه‌یكه‌نه به‌ڵگه به‌سه‌رتانه‌وه كه ئێمه حه‌قه‌كه‌مان ناسیوه‌و شوێنی نه‌كه‌وتووینه [ قُلْ إِنَّ الْفَضْلَ بِيَدِ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه: فه‌زڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و دینی ئیسلام به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه [ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٧٣) ] به‌هه‌ر كه‌سێكی ئه‌به‌خشێت كه خۆی ویستی لێ بێت و شایه‌نی بێت، وه فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره یه‌كجار فراوانه .