Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بَلَىٰ مَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِۦ وَٱتَّقَىٰ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَّقِينَ ﴾
“Nay, but [God is aware of] those who keep their bond with Him, and are conscious of Him: and, verily, God loves those who are conscious of Him.”
[ بَلَى مَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ وَاتَّقَى ] به‌ڵێ هه‌ر كه‌سێك وه‌فای هه‌بێ به‌رامبه‌ر به عه‌هدو په‌یمانی و ماڵی خه‌ڵكی بگه‌ڕێنێته‌وه، یان وه‌فای هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌هدو په‌یمانه‌ى كه به خوای گه‌وره‌ی داوه كه ئیمان به پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - بێنن، وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكات و ماڵی خه‌ڵكی به‌ناحه‌ق نه‌خوات و ئه‌مانه‌تی خه‌ڵكی بگه‌ڕێنێته‌وه [ فَإِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ (٧٦) ] ئه‌وه هه‌ر كه‌سێك به‌و شێوازه ته‌قوای خوای گه‌وره بكات به‌دڵنیایى خوای گه‌وره خۆشی ئه‌وێ .