WhatsApp Book A Free Trial
https://forums.brawlminus.net/ https://zadcourses.com/blog https://export.nabtah.net/
القائمة

🕋 تفسير الآية 78 من سورة سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR

﴿ وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًۭا يَلْوُۥنَ أَلْسِنَتَهُم بِٱلْكِتَٰبِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَمَا هُوَ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴾

“And, behold, there are indeed some among them who distort the Bible with their tongues, so as to make you think that [what they say] is from the Bible, the while it is not from the Bible; and who say, "This is from God," the while it is not from God: and thus do they tell a lie about God, being well aware [that it is a lie].”

📝 التفسير:

{جولەكە سەر لە خەڵكی دەشێوێنن } [ وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُمْ بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ ] وه‌ له‌ناو جووله‌كه‌كانیشدا كۆمه‌ڵێك هه‌ن كه‌ زمانیان گێڕو خوار ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ قسه‌ی تر بده‌نه‌ پاڵ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌و وا بزانن ئه‌میش هه‌ر له‌ ته‌وراته‌كه‌یه‌و ئه‌یخوێننه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ قسه‌ی خۆیانه‌و له‌ كتابی خوای گه‌وره‌ نیه‌و شتی وا نه‌هاتووه‌ [ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌ڵێن: ئه‌مه‌ى كه‌ ئێمه‌ ئه‌یخوێنینه‌وه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ دابه‌زیوه‌ به‌ڵام ڕاست ناكه‌ن و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ نیه‌ [ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (٧٨) ] دیسان درۆ بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵئه‌به‌ستن و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌ درۆ ئه‌كه‌ن له‌ كاتێكدا خۆیشیان ئه‌زانن ئه‌مانه‌ گه‌وره‌ترین تاوانه‌ .