Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بَعْدَ إِيمَٰنِهِمْ ثُمَّ ٱزْدَادُوا۟ كُفْرًۭا لَّن تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلضَّآلُّونَ ﴾
“Verily, as for those who are bent on denying the truth after having attained to faith, and then grow [ever more stubborn] in their refusal to acknowledge the truth, their repentance [of other sins] shall not be accepted: for it is they who have truly gone astray.”
[ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ ثُمَّ ازْدَادُوا كُفْرًا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافر بوونه‌و هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی كه ئیمانیان هێناوه، وه دواتر كوفره‌كه‌یان زیاتر كردوه‌و به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌رى [ لَنْ تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ ] له‌سه‌ره‌مه‌رگدا روح بكاته غه‌رغه‌ره‌یان ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ش بكه‌ن ته‌وبه‌ی ئه‌و كه‌سانه قبووڵ ناكرێ [ وَأُولَئِكَ هُمُ الضَّالُّونَ (٩٠) ] وه ئه‌و كه‌سانه به دڵنیایى گومڕان و جارێكی‌تر هیدایه‌ت وه‌رناگرن، كه‌سانێك موسڵمان بوون پاشان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه پاشان موسڵمان بوونه‌وه پاشان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه وه‌ڵامیان نارد بۆ قه‌ومه‌كه‌یان پرسیاریان بۆ بكه‌ن، ئه‌وانیش بۆ پێغه‌مبه‌رى خوایان - صلی الله علیه وسلم - باس كرد خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند .