Aal-i-Imraan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ كُلُّ ٱلطَّعَامِ كَانَ حِلًّۭا لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ إِلَّا مَا حَرَّمَ إِسْرَٰٓءِيلُ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ مِن قَبْلِ أَن تُنَزَّلَ ٱلتَّوْرَىٰةُ ۗ قُلْ فَأْتُوا۟ بِٱلتَّوْرَىٰةِ فَٱتْلُوهَآ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ ﴾
“ALL FOOD was lawful unto the children of Israel, save what Israel had made unlawful unto itself [by its sinning] before the Torah was bestowed from on high. Say: "Come forward, then, with the Torah and recite it, if what you say is true!"”
[ كُلُّ الطَّعَامِ كَانَ حِلًّا لِبَنِي إِسْرَائِيلَ إِلَّا مَا حَرَّمَ إِسْرَائِيلُ عَلَى نَفْسِهِ ] هه‌موو خواردنێك بۆ به‌نو ئیسرائیل حه‌ڵاڵ بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه ئیسرائیل واته: یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - خۆی له‌سه‌ر خۆی حه‌رامی كرد كه گۆشت و شیری حوشتری له‌سه‌ر خۆی حه‌رام كرد، یاخود هه‌موو گۆشتێكی له‌سه‌ر خۆی حه‌رام كردووه ئه‌وه‌ی ده‌ماری تیابێ، یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - نه‌خۆش كه‌وت نه‌زرى كرد كه خواى گه‌وره شیفاى بدات ئه‌م شتانه له‌سه‌ر خۆى حه‌رام بكات كه له شه‌ریعه‌تى ئه‌وان دروست بووه [ مِنْ قَبْلِ أَنْ تُنَزَّلَ التَّوْرَاةُ ] ئه‌م شتانه پێش ئه‌وه‌ی ته‌ورات دابه‌زێ هه‌مووی حه‌ڵاڵ بووه [ قُلْ فَأْتُوا بِالتَّوْرَاةِ فَاتْلُوهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٩٣) ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ده‌ی وه‌رن ته‌ورات بێنن و بیخوێننه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن ده‌بینن ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌یڵێن هه‌مووى تێدایه .