WhatsApp Book A Free Trial
القائمة

🕋 تفسير الآية 19 من سورة سُورَةُ الرُّومِ

Ar-Room • KURD-TAFSIR-REBAR

﴿ يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ وَيُحْىِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ وَكَذَٰلِكَ تُخْرَجُونَ ﴾

“He [it is who] brings forth the living out of that which is dead, and brings forth the dead out of that which is alive, and gives life to the earth after it had been lifeless: and even thus will you be brought forth [from death to life]”

📝 التفسير:

تواناو دەسەڵاتى خواى گەورە [ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ ] خوای گەورە ئەوەندە باڵادەستە لە مردوو زیندوو دەردێنێ و دروست ئەكات: وەكو لە دڵۆپێك ئاو مرۆڤ دروست دەكات, لە هێلكە باڵندە دروست دەكات, لە كافر موسڵمان دروست دەكات [ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ ] وە بە پێچەوانەیشەوە لە زیندوو مردوو دەردێنێ و دروست دەكات, مرۆڤ كە زیندووە مەنی و دڵۆپە ئاوی لێ دەردێنێ, باڵندە كە زیندووە هێلكەی لێ دەردێنێ, موسڵمان كە زیندووە جاری وا هەیە لە نەوەی ئەو كافر دەبێ [ وَيُحْيِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] وە لە پاش ئەوەی كە زەوی مردووە خوای گەورە بەهۆی بارانەوە زیندووی ئەكاتەوەو ئەیژیەنێتەوە [ وَكَذَلِكَ تُخْرَجُونَ (١٩) ] چۆن ئەو زەویە مردووەمان زیندوو كردەوە ئێوەش بەو شێوازە لەناو قەبرەكانتان دەرئەكرێن و زیندوو دەكرێنەوە .