Luqman • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍۢ تَرَوْنَهَا ۖ وَأَلْقَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍۢ ۚ وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍۢ كَرِيمٍ ﴾
“He [it is who] has created the skies without any supports that you could see, and has placed firm mountains upon the earth, lest it sway with you, and has caused all manner of living creatures to multiply thereon. And We send down water from the skies, and thus We cause every noble kind [of life] to grow on earth.”
{توانا‌و ده‌سه‌لآتى خواى گه‌وره} [ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئاسمانه‌كانی دروست كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه كۆڵه‌گه‌یه‌ك له ژێریدا بێت و ڕایگرتبێت، به‌ڵكو به فه‌رمانی خواى گه‌وره ڕاوه‌ستاوه، وه ئێوه به چاوى خۆتان ئه‌یبینن [ وَأَلْقَى فِي الْأَرْضِ رَوَاسِيَ أَنْ تَمِيدَ بِكُمْ ] وه له‌ناو زه‌ویشدا ئه‌و شاخانه‌ی وه‌كو مێخ داكوتیوه‌و چه‌قاندووه بۆ ئه‌وه‌ی كه زه‌وی جێگیر بێ و نه‌جوولێت و نه‌هه‌ژێت [ وَبَثَّ فِيهَا مِنْ كُلِّ دَابَّةٍ ] وه هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵێكیشى له‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاو كردۆته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه [ وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] وه له ئاسمانیشه‌وه بارانمان بۆ دابه‌زاندوون [ فَأَنْبَتْنَا فِيهَا مِنْ كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ (١٠) ] وه له هه‌موو جووتێك دانه‌وێڵه‌ی جوانیشمان بۆ ڕواندوون كه سوودی لێ ئه‌بینن.