Luqman • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِن جَٰهَدَاكَ عَلَىٰٓ أَن تُشْرِكَ بِى مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌۭ فَلَا تُطِعْهُمَا ۖ وَصَاحِبْهُمَا فِى ٱلدُّنْيَا مَعْرُوفًۭا ۖ وَٱتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَىَّ ۚ ثُمَّ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴾
““‘[Revere thy parents;] yet should they endeavour to make thee ascribe divinity, side by side with Me, to something which thy mind cannot accept [as divine], obey them not; but [even then] bear them company in this world’s life with kindness, and follow the path of those who turn towards Me. In the end, unto Me you all must return; and thereupon I shall make you [truly] understand all that you were doing [in life].’”
{چاكه كردن له‌گه‌ڵ دايك و باوك ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بانگه‌وازيان ده‌كرديت بۆ كوفر!} [ وَإِنْ جَاهَدَاكَ عَلَى أَنْ تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ] وه ئه‌گه‌ر دایك و باوكه‌كه هه‌وڵ و كۆششیان له‌گه‌ڵدا دایت بۆ ئه‌وه‌ی كه شه‌ریك بۆ من دابنێی له كاتێكدا تۆ هیچ زانست و زانیاریه‌كت نیه كه خوای گه‌وره شه‌ریكی هه‌بێ [ فَلَا تُطِعْهُمَا ] ئه‌وه تۆ له‌و شته‌دا به قسه‌یان مه‌كه‌و گوێڕایه‌ڵییان مه‌كه [ وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا ] به‌ڵام له دونیادا چاكه‌كاربه له‌گه‌ڵیاندا ئه‌گه‌ر موشریكیش بوون تۆ هه‌ر له‌گه‌ڵیاندا چاكه بكه ته‌نها به قسه‌یان مه‌كه، (سه‌عدی كوڕی مالیك) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر من دابه‌زیوه كه زۆر چاكه‌كار بووم له‌گه‌ڵ دایكم، كه موسڵمان بووم، وتى ئه‌ى سه‌عد ئه‌م دینه تازه‌یه چییه؟ یان ده‌بێت واز له دینه‌كه‌ت بێنیت یان من خواردن و خواردنه‌وه ناخۆم تا له برس و تینوێتیدا ده‌مرم و ئه‌و كاته‌یش خه‌ڵكى گاڵته‌ت پێده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌ى بكوژى دایكت، منیش وتم ئه‌ى دایكه وامه‌كه من له‌به‌ر هیچ شتێك واز له دینه‌كه‌م ناهێنم، شه‌و و رۆژێك هیچى نه‌خواردو ماندو بوو، شه‌و و رۆژێكى تریش هیچى نه‌خوارد زیاتر ماندوو بوو، وتم: ئه‌ى دایكه سوێند به خواى گه‌وره ئه‌گه‌ر سه‌د گیانت هه‌بێت و یه‌ك له دواى یه‌ك ده‌رچێت من واز له دینه‌كه‌م ناهێنم، ئیتر ئاره‌زوى خۆته ده‌خۆیت یان نا، ئه‌ویش ده‌ستى كرده‌وه به خواردن و خواردنه‌وه [ وَاتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَيَّ ] وه تۆ شوێنى ئه‌و كه‌سانه بكه‌وه كه بۆ لای من گه‌ڕاونه‌ته‌وه له به‌نده چاكه باوه‌ڕداره‌كان [ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ ] پاشان گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌ره‌نجامتان هه‌ر بۆ لای منه [ فَأُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (١٥) ] وه من هه‌واڵتان پێ ئه‌ده‌م كه له دونیا ئێوه چ كرده‌وه‌یه‌كتان كردووه.