Luqman • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوْجٌۭ كَٱلظُّلَلِ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ فَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌۭ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا كُلُّ خَتَّارٍۢ كَفُورٍۢ ﴾
“For [thus it is with most men:] when the waves engulf them like shadows [of death], they call unto God, sincere [at that moment] in their faith in Him alone: but as soon as He has brought them safe ashore, some of them stop half-way [between belief and unbelief] Yet none could knowingly reject Our messages unless he be utterly perfidious, ingrate.”
{كافران له كاتى ته‌نگانه‌دا ته‌نها له خوا ده‌پاڕێنه‌وه!} [ وَإِذَا غَشِيَهُمْ مَوْجٌ كَالظُّلَلِ ] وه كاتێك كه شه‌پۆلی ئاوه‌كه دایانئه‌پۆشێ وه‌كو سێبه‌ری شاخێكی گه‌وره یان هه‌ورێكی گه‌وره‌و نزیك بێت بدات به‌سه‌ریاندا [ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ] ئه‌وكاته به‌وپه‌ڕی ئیخلاص و دڵسۆزیه‌وه له خوای گه‌وره ئه‌پاڕێنه‌وه‌و دڵنیان ته‌نها خوای گه‌وره فریایان ئه‌كه‌وێ [ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ ] به‌ڵام كاتێك كه خوای گه‌وره دوعایان قه‌بووڵ ئه‌كات و ڕزگاریان ئه‌كات و ئه‌یانگه‌یه‌نێ به وشكانی [ فَمِنْهُمْ مُقْتَصِدٌ ] هه‌یانه به‌رده‌وام ئه‌بێ له‌سه‌ر عیباده‌تی خوای گه‌وره‌و ئیخلاص و دڵسۆزی بۆ خوای گه‌وره ئه‌بێت، وه هه‌یشیانه كوفر ئه‌كات [ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا كُلُّ خَتَّارٍ كَفُورٍ (٣٢) ] به‌ڵام هیچ كه‌سێك نكووڵی له ئایه‌ته‌كانی ئێمه ناكات مه‌گه‌ر كه‌سێك كه غه‌ددار بێت و زۆر غه‌در بكات و په‌یمان ناباته‌سه‌رو هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه، وه زۆر كوفرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكات و له‌بیرى بكات.