Al-Ahzaab • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مَّا جَعَلَ ٱللَّهُ لِرَجُلٍۢ مِّن قَلْبَيْنِ فِى جَوْفِهِۦ ۚ وَمَا جَعَلَ أَزْوَٰجَكُمُ ٱلَّٰٓـِٔى تُظَٰهِرُونَ مِنْهُنَّ أُمَّهَٰتِكُمْ ۚ وَمَا جَعَلَ أَدْعِيَآءَكُمْ أَبْنَآءَكُمْ ۚ ذَٰلِكُمْ قَوْلُكُم بِأَفْوَٰهِكُمْ ۖ وَٱللَّهُ يَقُولُ ٱلْحَقَّ وَهُوَ يَهْدِى ٱلسَّبِيلَ ﴾
“NEVER has God endowed any man with two hearts in one body: and [just as] He has never made your wives whom you may have declared to be “as unlawful to you as your mothers’ bodies” [truly] your mothers, so, too, has He never made your adopted sons [truly] your sons: these are but [figures of] speech uttered by your mouths - whereas God speaks the [absolute] truth: and it is He alone who can show [you] the right path.”
[ مَا جَعَلَ اللَّهُ لِرَجُلٍ مِنْ قَلْبَيْنِ فِي جَوْفِهِ ] ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (زه‌یدى كوڕى حاريثه) دابه‌زى كه پێیان ده‌ووت: (زه‌یدی كوڕی محمد - صلی الله علیه وسلم -)، خوای گه‌وره بۆ هیچ پیاوێك دوو دڵی له لاشه‌دا دانه‌ناوه كه كه‌سێك كوڕى یه‌كێكى تر بێت و به‌ناو خۆته‌وه بانگى بكه‌یت، یان پیاو به‌خێزانه‌كه‌ى خۆى بڵێت تۆ وه‌كو دایكم وایت، یان دڵێكیان ئیسلامی تێدا بێت و دڵێكیان كوفر یان نیفاقى تێدا بێت، به‌ڵكو هه‌ر ته‌نها دڵێكه یان ئیسلامه یان كوفره [ وَمَا جَعَلَ أَزْوَاجَكُمُ اللَّائِي تُظَاهِرُونَ مِنْهُنَّ أُمَّهَاتِكُمْ ] وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئێوه (ظيهاریان) لێ ئه‌كه‌ن دایكی ئێوه نین به‌ڵكو خێزانتانن، (ظيهار) واته: پیاو به خێزانه‌كه‌ی خۆى بڵێ وه‌كو دایكم وایت، یان وه‌كو پشتی دایكم وایت، كه له سه‌ره‌تاى سووره‌تی (موجادیله) به درێژی باسكراوه [ وَمَا جَعَلَ أَدْعِيَاءَكُمْ أَبْنَاءَكُمْ ] وه ئه‌و منداڵانه‌یشی كه به (ته‌به‌نی) به‌خێوتان كردوون ئه‌وانه كوڕی ئێوه نین و به‌ناو خۆتانه‌وه بانگیان مه‌كه‌ن به‌ڵكو به‌ناوى باوكیانه‌وه بانگیان بكه‌ن [ ذَلِكُمْ قَوْلُكُمْ بِأَفْوَاهِكُمْ ] ئه‌مه هه‌ر به ده‌م ئێوه به خێزانه‌كانتان ئه‌ڵێن وه‌كو دایكم وایت، یان به منداڵێك كه به‌خێوتان كردووه ئه‌یده‌نه پاڵ خۆتان و به‌ناو خۆتانه‌وه بانگی ئه‌كه‌ن وه‌كو ده‌وترا: (زه‌یدی كوڕی محمد - صلی الله علیه وسلم -) كه دواتر ئه‌و شته گۆڕا [ وَاللَّهُ يَقُولُ الْحَقَّ ] وه خوای گه‌وره حه‌ق ئه‌فه‌رمووێ [ وَهُوَ يَهْدِي السَّبِيلَ (٤) ] وه ڕێنماییاتان ئه‌كات بۆ ڕێگای ڕاست.