Al-Ahzaab • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَّا جُنَاحَ عَلَيْهِنَّ فِىٓ ءَابَآئِهِنَّ وَلَآ أَبْنَآئِهِنَّ وَلَآ إِخْوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبْنَآءِ إِخْوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبْنَآءِ أَخَوَٰتِهِنَّ وَلَا نِسَآئِهِنَّ وَلَا مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُنَّ ۗ وَٱتَّقِينَ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدًا ﴾
“[However,] it is no sin for them [to appear freely] before their fathers, or their sons, or their brothers, or their brothers’ sons, or their sisters’ sons, or their womenfolk, or such [male slaves] as their right hands may possess. But [always, O wives of the Prophet,] remain conscious of God - for, behold, God is witness unto everything.”
{ئافرەت دروستە لای كێ خۆی دانەپۆشێت؟} [ لَا جُنَاحَ عَلَيْهِنَّ فِي آبَائِهِنَّ ] به‌ڵام ئاساییه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت باوكی بێته لای و خۆى دانه‌پۆشێت [ وَلَا أَبْنَائِهِنَّ ] یان كوڕی خۆیان [ وَلَا إِخْوَانِهِنَّ ] یان برایان [ وَلَا أَبْنَاءِ إِخْوَانِهِنَّ ] یان برازایان [ وَلَا أَبْنَاءِ أَخَوَاتِهِنَّ ] یان خوشكه‌زایان [ وَلَا نِسَائِهِنَّ ] یان ئافره‌تان [ وَلَا مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ ] یاخود كه‌نیزه‌ك و جاریه‌كان، ئاسایى¬یه ئافره‌ت خۆى له‌مانه دانه‌پۆشێت، وه بۆ خاڵۆ و مامه‌یشى ئاساییه‌و مه‌حره‌من، به‌ڵام (عیكریمه‌و شه‌عبى) ده‌ڵێن بۆیه باس نه‌كراون چونكه وه‌سفى كچ ده‌كه‌ن لاى كوڕه‌كانیان [ وَاتَّقِينَ اللَّهَ ] وه ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن له هه‌موو حاڵه‌تێكدا [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدًا (٥٥) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره شاهیدو ئاگاداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا‌و هیچى لێ¬ناشاردرێته‌وه.