• KURD-TAFSIR-REBAR
{مشتومڕی سەركردەو شوێنكەوتوانیان لە رۆژی قیامەت} [ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَنْ نُؤْمِنَ بِهَذَا الْقُرْآنِ وَلَا بِالَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ ] وه كافران وتیان: ئێمه نه باوه‌ڕمان به‌م قورئانه هه‌یه نه به‌و كتێبه ئاسمانیانه‌ی تر كه له پێش قورئان دابه‌زیوه وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل [ وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ مَوْقُوفُونَ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئای ئه‌گه‌ر ئه‌بینی له رۆژى قیامه‌ت له‌و كاته‌ی كه سته‌مكاران له‌لای په‌روه‌ردگاریان ڕاوه‌ستێندراون بۆ لێپرسینه‌وه كه به‌راستى دیمه‌نێكی زۆر ترسناك ئه‌بینی [ يَرْجِعُ بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ الْقَوْلَ ] كه له نێوان خۆیاندا قسه ئه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ لاى یه‌كترى و ده‌مه‌قاڵێ ده‌كه‌ن و لۆمه‌ی یه‌كتری ئه‌كه‌ن [ يَقُولُ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا ] لاواز‌و بێده‌سه‌ڵات و شوێنكه‌وتوان به گه‌وره‌و سه‌ركرده‌كان ئه‌ڵێن: [ لَوْلَا أَنْتُمْ لَكُنَّا مُؤْمِنِينَ (٣١) ] ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌بوونایه ئێمه ئیمانمان به خوا‌و به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌هێنا، ئێوه هۆكارو رێگر بوون له ئیمان نه‌هێنانى ئێمه.