Faatir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمِنَ ٱلنَّاسِ وَٱلدَّوَآبِّ وَٱلْأَنْعَٰمِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهُۥ كَذَٰلِكَ ۗ إِنَّمَا يَخْشَى ٱللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ ٱلْعُلَمَٰٓؤُا۟ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ ﴾
“and (as) there are in men, and in crawling beasts, and in cattle, too, many hues? Of all His servants, only such as are endowed with [innate] knowledge stand [truly] in awe of God: [for they alone comprehend that,] verily, God is almighty, much-forgiving.”
[ وَمِنَ النَّاسِ وَالدَّوَابِّ وَالْأَنْعَامِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ كَذَلِكَ ] وه له‌ناو خه‌ڵكی و گیانله‌به‌رو ئاژه‌ڵاندا ڕه‌نگیان لێك جیاوازه‌و هه‌ر یه‌كێك و ڕه‌نگێكی هه‌یه كه ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر دروستكاره‌كه‌یان كه خوای گه‌وره‌یه،(ئه‌نعام) بریتییه له: مه‌ڕو بزن و مانگا‌و وشتر[ إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ ] ته‌نها به‌نده زاناكان ئه‌وان به زانیاریه‌وه له خوای گه‌وره ئه‌ترسێن، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: (زانا ئه‌و كه‌سه‌یه كه شه‌ریك بۆ خوا دانه‌نێت و حه‌ڵاڵى به حه‌ڵاڵ بزانێت و حه‌رامى به حه‌رام بزانێت و ئامۆژگارییه‌كانى خواى گه‌وره بپارێزێت و جێبه‌جێى بكات و دڵنیا بێت كه ده‌گاته خواى گه‌وره‌و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات)، (سه‌عیدى كوڕى جوبه‌یر) ده‌فه‌رمێت: (ترسان له خوا ئه‌وه‌یه كه له تاوان بتگه‌ڕێنێته‌وه) [ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ (٢٨) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و لێخۆشبووه.