Yaseen • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّا نَحْنُ نُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا۟ وَءَاثَٰرَهُمْ ۚ وَكُلَّ شَىْءٍ أَحْصَيْنَٰهُ فِىٓ إِمَامٍۢ مُّبِينٍۢ ﴾
“Verily, We shall indeed bring the dead back to life; and We shall record whatever [deeds] they have sent ahead, and the traces [of good and evil] which they have left behind: for of all things do We take account in a record clear.”
[ إِنَّا نَحْنُ نُحْيِ الْمَوْتَى ] ئێمه له پاش مردن له رۆژى قیامه‌ت مردووه‌كان زیندوو ئه‌كه‌ینه‌وه، (وه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه دڵى مردووى كافران ئه‌وه‌ى شایانى هیدایه‌ت بێت خواى گه‌وره هیدایه‌تیان ده‌دات و به قورئان زیندووى ده‌كاته‌وه) {فەزڵی نوێژی جەماعەت} [ وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ ] (ئه‌بو سه‌عید) ده‌فه‌رمێت: (به‌نی سه‌لیمه) لای پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - گله‌یی دوورى ماڵه‌كانیان كرد له مزگه‌وته‌وه‌و ویستیان ماڵه‌كانیان نزیك بكه‌نه‌وه له مزگه‌وته‌كه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو ئه‌وانیش له شوێنى خۆیان مانه‌وه: واته: وه كاتێك كه بۆ مزگه‌وت ئه‌ڕۆن هه‌موو هه‌نگاوه‌كانیان بۆ ئه‌نووسین و پاداشتیان ده‌ده‌ینه‌وه، وه هه‌رچی كرده‌وه‌یه‌كیش كه كردبێتیان چاك یان خراپ هه‌مووی ئه‌نووسین، وه شوێنه‌واریشیان ده‌نوسین كه له دوای خۆیان كرده‌وه‌یه‌كی چاكیان به‌جێ هێشتبێت و خه‌ڵكى چاویان لێ بكات و شوێنیان بكه‌وێت وه‌كو فێركردنی زانستی شه‌رعی و دروست كردنی مزگه‌وت و قورئان خستنه ناو مزگه‌وت و هه‌ڵكه‌ندنى بیر‌و هه‌ر كارێكی چاكی تر، یان به پێچه‌وانه‌وه كاری خراپیان كردبێ و خه‌ڵكى چاویان لێ بكات هه‌مووی بۆیان ئه‌ڕوات و نووسراوه‌و سزا ده‌درێن له‌سه‌رى [ وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُبِينٍ (١٢) ] وه هه‌موو شتێكیشمان سه‌رژمێری كردووه‌و نووسیوه له په‌ڕاو و نامه‌ی كرده‌وه‌كان یاخود له (لوح المحفوظ) دا.