As-Saaffaat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَٱسْتَفْتِهِمْ أَلِرَبِّكَ ٱلْبَنَاتُ وَلَهُمُ ٱلْبَنُونَ ﴾
“AND NOW ask them to enlighten thee: Has thy Sustainer daughters, whereas they would have [only] sons?”
{كافران بوهتان بۆ خواى گه‌وره ده‌كه‌ن } [ فَاسْتَفْتِهِمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ پرسیار له كافرانى قوڕه‌یش بكه وه‌كو به‌رهه‌ڵستى كردن و نكوڵى كردن [ أَلِرَبِّكَ الْبَنَاتُ وَلَهُمُ الْبَنُونَ (١٤٩) ] ئایا ئه‌وان بۆچى ئه‌ڵێن: مه‌لائیكه‌ت كچی خوای گه‌وره‌یه له‌كاتێكدا بۆ خۆیان ڕازی نابن كچیان ببێت و كچ زینده به‌چاڵ ئه‌كه‌ن ئایا خوای گه‌وره كچی هه‌یه‌و ئه‌وان كوڕیان هه‌یه! چۆن به شتێك بۆ خۆیان ڕازی نابن ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره.