As-Saaffaat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَقَالَ إِنِّى سَقِيمٌۭ ﴾
“and said, “Verily, I am sick [at heart]!””
[ فَقَالَ إِنِّي سَقِيمٌ (٨٩) ] كاتێك ئه‌وان جه‌ژنیان هه‌بوو وتیان ئه‌چینه ده‌ره‌وه‌ى شار بۆ ئاهه‌نگ گێڕان تۆیش له‌گه‌ڵماندا وه‌ره، ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - وتی: من نه‌خۆشم، یاخود نه‌خۆشی تاعونم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان وازى لێبێنن و له ترسى تووش بوون لێى دوور بكه‌ونه‌وه، یاخود واته: من لاوازم، یاخود مه‌به‌ستى نه‌خۆشى مردن بوو له داهاتوودا، یاخود دڵم نه‌خۆشه له‌و بتانه‌ى كه ئێوه ده‌یانپه‌رستن، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها سێ جار ناڕاستى وتووه: دووانیان له‌به‌ر خوا بوو كه وتى: نه‌خۆشم، وه بته‌كانى شكاند وتى: بته گه‌وره‌كه شكاندوونى، وه جارێكیش بۆ پاراستنى ساره‌ى خێزانى بوو له ده‌ستى پاشاكه كه وتى: خوشكمه) و مه‌به‌ستى خوشكى دینى بوو