Az-Zumar • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِۦ وَٱلْأَرْضُ جَمِيعًۭا قَبْضَتُهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَٱلسَّمَٰوَٰتُ مَطْوِيَّٰتٌۢ بِيَمِينِهِۦ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴾
“And no true understanding of God have they [who worship aught beside Him], inasmuch as the whole of the earth will be as a [mere] handful to Him on Resurrection Day, and the heavens will be rolled up in His right hand: limitless is He in His glory, and sublimely exalted above anything to which they may ascribe a share in His divinity!”
[ وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ ] پیاوێك له ئه‌هلى كتاب هاته لاى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - وتى: ئه‌ى باوكى قاسم: ئایا پێتگه‌یشتووه خواى گه‌وره دروستكراوه‌كان ده‌خاته سه‌ر په‌نجه‌یه‌كى، وه ئاسمانه‌كان ده‌خاته سه‌ر په‌نجه‌یه‌كى، وه زه‌ویه‌كان ده‌خاته سه‌ر په‌نجه‌یه‌كى، وه داره‌كان ده‌خاته سه‌ر په‌نجه‌یه‌كى، وه ئاو و خۆڵ ده‌خاته سه‌ر په‌نجه‌یه‌كى؟! پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - وه‌كو به‌راستدانانى پێكه‌نى تا ددانه‌كانى دواوه‌ى ده‌ركه‌وت، وه خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: كافران و بێباوه‌ڕان خوای گه‌وره‌یان به گه‌وره نه‌زانیوه چه‌ندێك شایه‌نی به گه‌وره زانینه وه خوای گه‌وره‌یان وه‌كو خۆی نه‌ناسیوه كه توانا‌و ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه [ وَالْأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَالسَّمَاوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ ] وه هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كه له‌ناو مشتی خوای گه‌وره‌دایه له ڕۆژی قیامه‌ت، وه هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كه لوول ئه‌كات و له‌ناو ده‌ستی ڕاستی خوای گه‌وره‌دایه، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (له‌رۆژى قیامه‌ت خواى گه‌وره زه‌وى ده‌خاته ناو ده‌ستییه‌وه‌و ئاسمانه‌كان لوول ده‌كات به ده‌سته‌كه‌ى تر‌ى پاشان ده‌فه‌رمێت: ته‌نها من مه‌لیكم، كوا مه‌لیك و پاشاكانى دونیا)، كه ئه‌میش جێگیر كردنی سیفاتی ده‌ست و مشت و په‌نجه‌یه بۆ خوای گه‌وره به شێوه‌یه‌ك كه له ده‌ست و مشت و په‌نجه‌ى هیچ له دروستكراوه‌كان ناچێت وه چۆنیه‌تیه‌كه‌یشی خوای گه‌وره خۆی نه‌بێت كه‌سی تر نایزانێت، ده‌بێت وه‌كو خۆى باوه‌ڕمان پێى هه‌بێت چونكه ئایه‌تى قورئانى پیرۆز و فه‌رمووده‌ى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌رى خوایه - صلی الله علیه وسلم - به بێ گۆڕینى ماناكه‌ى بۆ مانایه‌كى تر، وه به‌بێ نكوڵى كردن لێى و چواندنى به سیفاتى دروستكراوه‌كانى و پرسیار كردن له چۆنێتیه‌كه‌ى [ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (٦٧) ] پاك و مونه‌ززه‌هی و به‌رزی و بڵندی بۆ خوای گه‌وره له‌و هاوبه‌شبڕیاردانانه‌ی كه هاوبه‌شبڕیارده‌ران ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره.