An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِى ٱلْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَقْصُرُوا۟ مِنَ ٱلصَّلَوٰةِ إِنْ خِفْتُمْ أَن يَفْتِنَكُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱلْكَٰفِرِينَ كَانُوا۟ لَكُمْ عَدُوًّۭا مُّبِينًۭا ﴾
“AND WHEN you go forth [to war] on earth, you will incur no sin by shortening your prayers if you have reason to fear that those who are bent on denying the truth might suddenly fall upon you: for, verily, those who deny the truth are your open foes.”
{كورتكردنەوەی نوێژەكان لەكاتی سەفەردا} [ وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِي الْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَقْصُرُوا مِنَ الصَّلَاةِ إِنْ خِفْتُمْ أَنْ يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئێوه سه‌فه‌رتان كرد له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌وا تاوانبار نابن كه نوێژه‌كانتان كورت بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر له‌وه ترسان كافران تووشی فیتنه‌تان بكه‌ن و به‌سه‌رتاندا زاڵ بن و بتانكوژن واته: له كاتی ترس‌دا كه له سه‌ره‌تادا نوێژ كورت ئه‌كرایه‌وه ته‌نها له كاتی ترس، وه ئه‌گه‌ر ترس نه‌بوایه نوێژ كورت نه‌ئه‌كرایه‌وه به‌ڵام پاشان له سوننه‌تدا هاتووه كه هه‌ر كه‌سێك سه‌فه‌ری كرد وه ترسیشی له‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه هه‌ر نوێژه‌كانی كورت ئه‌كاته‌وه‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه صه‌حابه‌ش دوای پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - كردوویانه [ إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوًّا مُبِينًا (١٠١) ] به دڵنیایى كافران بۆ ئێوه‌ی موسڵمان دوژمنێكی زۆر ئاشكران و دژایه‌تی خۆیان بۆ ئێوه ئاشكرا كردووه.