An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِنِ ٱمْرَأَةٌ خَافَتْ مِنۢ بَعْلِهَا نُشُوزًا أَوْ إِعْرَاضًۭا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَآ أَن يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًۭا ۚ وَٱلصُّلْحُ خَيْرٌۭ ۗ وَأُحْضِرَتِ ٱلْأَنفُسُ ٱلشُّحَّ ۚ وَإِن تُحْسِنُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا ﴾
“And if a woman has reason to fear ill-treatment from her husband, or that he might turn away from her, it shall not be wrong for the two to set things peacefully to rights between themselves: for peace is best, and selfishness is ever-present in human souls. But if you do good and are conscious of Him - behold, God is indeed aware of all that you do.”
{رێككەوتنی نێوان هاوسەران} [ وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِنْ بَعْلِهَا نُشُوزًا ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌تێك ترسا له‌وه‌ی كه پیاوه‌كه‌ی لێی دوور بكه‌وێته‌وه یان حه‌زی پێی نه‌بێ یان بیه‌وێ لێی جیابێته‌وه یان قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كات یان خۆشی پێیدا نه‌یات [ أَوْ إِعْرَاضًا ] یان پشتی تێ بكات [ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا أَنْ يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًا ] ئه‌وه ئاساییه‌و تاوانبار نابن ئه‌گه‌ر له نێوان یه‌كدا صوڵح بكه‌ن به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر هاتوو زیاتر له ئافره‌تێكی هه‌بوو ئه‌میان سه‌ره‌ی شه‌وی خۆی كه‌م بكاته‌وه، یان هه‌ندێك له نه‌فه‌قه‌ی كه‌م بكاته‌وه، یان هه‌ندێ له ماره‌یی كه‌م بكاته‌وه، تا به‌یه‌كه‌وه صوڵح بكه‌ن و ڕێك بكه‌ون، (عائیشه) ده‌فه‌رمێت: پیاو خێزانى هه‌بوو نه‌یده‌ویست ژیانى له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رێت و ده‌یویست ته‌ڵاقى بدات، ئافره‌ته‌كه ده‌یووت: گه‌ردنت ئازاد ده‌كه‌م ته‌ڵاقم مه‌ده، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌مه دابه‌زى [ وَالصُّلْحُ خَيْرٌ ] وه ئه‌م ڕێكه‌وتنه باشتره له ناكۆكی نێوانیان یان لێك جیابوونه‌وه‌یان [ وَأُحْضِرَتِ الْأَنْفُسُ الشُّحَّ ] وه خوای گه‌وره ئه‌زانێ كه هه‌موو نه‌فسێك به‌شی خۆی ڕه‌زیلی تیایه‌و ڕه‌زیلی حازره له‌گه‌ڵیداو ئاماده‌یه‌و له‌سیفه‌تی مرۆڤدا هه‌یه‌و لێی جیا نابێته‌وه [ وَإِنْ تُحْسِنُوا وَتَتَّقُوا ] وه ئه‌گه‌ر بێتوو به‌چاكه مامه‌ڵه‌ی ئافره‌تان بكه‌ن وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا (١٢٨) ] ئه‌وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانایه‌و زانیاریه‌كی ورده‌كاری هه‌یه به كرده‌وه‌كانی ئێوه، وه پاداشتتان ده‌داته‌وه له‌سه‌رى.