WhatsApp Book A Free Trial
القائمة

🕋 تفسير الآية 165 من سورة سُورَةُ النِّسَاءِ

An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR

﴿ رُّسُلًۭا مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى ٱللَّهِ حُجَّةٌۢ بَعْدَ ٱلرُّسُلِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًۭا ﴾

“[We sent all these] apostles as heralds of glad tidings and as warners, so that men might have no excuse before God after [the coming of] these apostles: and God is indeed al­mighty, wise.”

📝 التفسير:

[ رُسُلًا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ ] پێغه‌مبه‌رانێك كه‌ خوای گه‌وره‌ ناردوویانیه‌تی موژده‌ده‌رن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گوێڕایه‌ڵیان ئه‌كه‌ن به‌ به‌هه‌شت وه‌ ترسێنه‌رن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپێچیان ئه‌كه‌ن به‌ دۆزه‌خ [ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ ] تا له‌ دوای ناردنی پێغه‌مبه‌ران خه‌ڵكی حوجه‌و به‌ڵگه‌و عوزریان نه‌مێنێ لای خوای گه‌وره‌و بڵێن: خوایه‌ هیچ كه‌سێك په‌یامی تۆی به‌ ئێمه‌ نه‌گه‌یاندووه‌ [ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا (١٦٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه‌.