An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَكَيْفَ إِذَآ أَصَٰبَتْهُم مُّصِيبَةٌۢ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ثُمَّ جَآءُوكَ يَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ إِنْ أَرَدْنَآ إِلَّآ إِحْسَٰنًۭا وَتَوْفِيقًا ﴾
“But how [will they fare] when calamity befalls them [on the Day of Judgment] because of what they have wrought in this world - whereupon they will come to thee, swearing by God, "Our aim was but to do good, and to bring about harmony"?”
[ فَكَيْفَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ] ئه‌ی كاتێك كه تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێك ئه‌بن به‌هۆی كرده‌وه خراپه‌كانی خۆیانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه حوكم ئه‌به‌ن بۆ لای تاغوته‌كان [ ثُمَّ جَاءُوكَ يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ إِنْ أَرَدْنَا إِلَّا إِحْسَانًا وَتَوْفِيقًا (٦٢) ] پاشان دێن بۆ لای تۆ ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - وه سوێند ئه‌خۆن به‌خوای گه‌وره كه ئێمه حوكممان بردووه بۆ لای تاغوته‌كان یان بۆ لای غه‌یری تۆ ته‌نها مه‌به‌ستمان چاكه بووه‌و مه‌به‌ستمان ئه‌وه بووه كه بگه‌ینه ڕێككه‌وتن نه‌ك مه‌به‌ستمان سه‌رپێچی كردنی تۆ بێت، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: ئه‌بو به‌رزه‌ى ئه‌سله‌مى پێش موسڵمان بوونى فاڵچى بوو بڕیارى له نێوان جوله‌كه‌دا ده‌دا كه كێشه‌یان هه‌بوایه، كه‌سانێك له موسڵمانانیش چوون بۆ لاى خواى گه‌وره ئه‌م سێ ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: