An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِلَّا ٱلَّذِينَ يَصِلُونَ إِلَىٰ قَوْمٍۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَٰقٌ أَوْ جَآءُوكُمْ حَصِرَتْ صُدُورُهُمْ أَن يُقَٰتِلُوكُمْ أَوْ يُقَٰتِلُوا۟ قَوْمَهُمْ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَسَلَّطَهُمْ عَلَيْكُمْ فَلَقَٰتَلُوكُمْ ۚ فَإِنِ ٱعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَٰتِلُوكُمْ وَأَلْقَوْا۟ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَمَ فَمَا جَعَلَ ٱللَّهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلًۭا ﴾
“unless it be such [of them] as have ties with people to whom you yourselves are bound by a covenant, or such as come unto you because their hearts shrink from [the thought of] making war either on you or on their own folk - although, if God had willed to make them stronger than you, they would certainly have made war on you. Thus, if they let you be, and do not make war on you, and offer you peace, God does not allow you to harm them.”
[ إِلَّا الَّذِينَ يَصِلُونَ إِلَى قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ ] ته‌نها ئه‌و مونافیقانه نه‌بێ كه له‌ناو قه‌ومێكی كافران كه ئێوه په‌یوه‌ندی و به‌ڵێننامه له نێوانتاندا هه‌یه ئه‌وا كوشتاری ئه‌و مونافیقانه مه‌كه‌ن [ أَوْ جَاءُوكُمْ حَصِرَتْ صُدُورُهُمْ أَنْ يُقَاتِلُوكُمْ أَوْ يُقَاتِلُوا قَوْمَهُمْ ] یاخود دێن سنگیان ته‌سك بۆته‌وه، واته خۆیان گرتۆته‌وه له‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ كافراندا كوشتاری ئێوه ناكه‌ن نه كوشتارى ئێوه ئه‌كه‌ن نه كوشتاری قه‌ومه‌كه‌ی خۆیان ئه‌كه‌ن له‌و نێوانه‌دا ماونه‌ته‌وه [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَسَلَّطَهُمْ عَلَيْكُمْ فَلَقَاتَلُوكُمْ ] خوای گه‌وره وه‌كو تاقیكردنه‌وه ئه‌گه‌ر ویستی لێ بوایه ئه‌وانی زاڵ ئه‌كرد به‌سه‌ر ئێوه‌ی ئیمانداردا وه كوشتاری ئێوه‌یان ئه‌كرد [ فَإِنِ اعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَاتِلُوكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان دوور گرت و كوشتاری ئێوه‌یان نه‌كرد [ وَأَلْقَوْا إِلَيْكُمُ السَّلَمَ ] وه ڕه‌غبه‌تیان هه‌بوو كه ئاشته‌واییتان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن [ فَمَا جَعَلَ اللَّهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلًا (٩٠) ] ئه‌وا خوای گه‌وره ڕێگای نه‌داوه كه ئێوه كوشتاری ئه‌وان بكه‌ن یاخود به ئه‌سیری بیانگرن واته: ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه ئه‌وانه‌ی كه مونافیقن و له‌ناو كافرانێكان كه ئێوه عه‌هدو په‌یمانتان له‌گه‌ڵیان هه‌یه كوشتاری ئه‌و مونافیقانه مه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌یشی كه خۆیان دوور گرتووه نه كوشتاری ئێوه ئه‌كه‌ن و نه كوشتاری كافران ئه‌كه‌ن و حه‌زیان له صوڵح و ئاشته‌واییه ئه‌وه كوشتاری ئه‌وانیش مه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و مونافیقانه‌ی له‌ناو كافراندا ماونه‌ته‌وه كه كوشتاری ئه‌و كافرانه ئه‌كه‌ن كوشتاری ئه‌وانیش بكه‌ن ئه‌بوایه كۆچیان بكردایه.