Ghafir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ غَافِرِ ٱلذَّنۢبِ وَقَابِلِ ٱلتَّوْبِ شَدِيدِ ٱلْعِقَابِ ذِى ٱلطَّوْلِ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ إِلَيْهِ ٱلْمَصِيرُ ﴾
“forgiving sins and accepting repentance, severe in retribution, limitless in His bounty. There is no deity save Him: with Him is all journeys’ end.”
[ غَافِرِ الذَّنْبِ ] خوای گه‌وره زۆر لێخۆشبووه بۆ تاوانی پێشووی به‌نده‌كانی [ وَقَابِلِ التَّوْبِ ] وه له داهاتوودا ته‌وبه‌ی ئه‌و كه‌سانه قه‌بووڵ ئه‌كات كه بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ته‌وبه ئه‌كه‌ن [ شَدِيدِ الْعِقَابِ ] وه سزایشی زۆر سه‌خته بۆ كافران و بێباوه‌ڕان و سه‌رپێچیكاران [ ذِي الطَّوْلِ ] وه خوای گه‌وره خاوه‌نی فه‌زڵ و نیعمه‌ت و چاكه‌ی زۆره به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه‌و بۆیان درێژ ئه‌كاته‌وه [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی (الله) نه‌بێ [ إِلَيْهِ الْمَصِيرُ (٣) ] سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌یش له ڕۆژی دوایی ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.