WhatsApp Book A Free Trial
القائمة

🕋 تفسير الآية 8 من سورة سُورَةُ غَافِرٍ

Ghafir • KURD-TAFSIR-REBAR

﴿ رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّٰتِ عَدْنٍ ٱلَّتِى وَعَدتَّهُمْ وَمَن صَلَحَ مِنْ ءَابَآئِهِمْ وَأَزْوَٰجِهِمْ وَذُرِّيَّٰتِهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴾

““And, O our Sustainer, bring them into the gardens of perpetual bliss which Thou hast promised them, together with the righteous from among their forebears, and their spouses, and their offspring - for, verily, Thou alone art almighty, truly wise –”

📝 التفسير:

[ رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدْتَهُمْ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار وه‌ بیانخه‌ره‌ ناو ئه‌و به‌هه‌شته‌وه‌ كه‌ به‌لێنت پێداون و شوێنی مانه‌وه‌یه‌ [ وَمَنْ صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ ] وه‌ له‌ باوك و خێزان و نه‌وه‌كانیشیان ئه‌وه‌ی كه‌ صاڵح و چاكه‌ له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیخه‌ره‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌و كۆیان بكه‌ره‌وه‌ تێیدا، (مطرف بن عبدالله بن الشخير) ده‌فه‌رمێت: (دڵسۆزترین كه‌س بۆ مرۆڤی موسڵمان فریشته‌كانن كه‌ به‌م شێوازه‌ دوعای خێریان بۆ ده‌كه‌ن و له‌ خوای گه‌وره‌ بۆیان ده‌پاڕێنه‌وه‌، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌، وه‌ فێڵبازترین و ناپاكترین كه‌سیش بۆیان شه‌یتانه‌كانن كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ رێگای راست ده‌ریان بكه‌ن) [ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٨) ] هه‌ر تۆ به‌ڕاستی خوایه‌كی زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیت.