Ash-Shura • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ تَكَادُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ يَتَفَطَّرْنَ مِن فَوْقِهِنَّ ۚ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِمَن فِى ٱلْأَرْضِ ۗ أَلَآ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ﴾
“The uppermost heavens are well-nigh rent asunder [for awe of Him]; and the angels extol their Sustainer’s limitless glory and praise, and ask forgiveness for all who are on earth. Oh, verily, God alone is truly-forgiving, a dispenser of grace!”
[ تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْ فَوْقِهِنَّ ] نزیكه ئاسمانه‌كان له‌ت و شه‌ق ئه‌بن له ترسی گه‌وره‌یی خوادا، یاخود له قورسی و زۆری ئه‌و مه‌لائیكه‌تانه‌ی كه له‌سه‌رین، یاخود له‌به‌ر وته‌ی موشریكان كه ئه‌لێن: خوای گه‌وره منداڵی بۆ خۆی بڕیار داوه {فریشته‌كان داواى لێخۆشبوو‌ن بۆ باوه‌ڕداران ده‌كه‌ن} [ وَالْمَلَائِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ ] وه فریشته‌كانیش ته‌سبیحات و عیباده‌ت و زیكر‌و حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِمَنْ فِي الْأَرْضِ ] وه داوای لێخۆشبوو‌ن ئه‌كه‌ن بۆ تاوانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌ویه له باوه‌ڕداران و ده‌لێن: خوایه له باوه‌ڕداران خۆشبه [ أَلَا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (٥) ] وه بزانن كه به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌ییه