Az-Zukhruf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَلَمَّا ضُرِبَ ٱبْنُ مَرْيَمَ مَثَلًا إِذَا قَوْمُكَ مِنْهُ يَصِدُّونَ ﴾
“NOW WHENEVER [the nature of] the son of Mary is set forth as an example, [O Muhammad,] lo! thy people raise an outcry on this score,”
[ وَلَمَّا ضُرِبَ ابْنُ مَرْيَمَ مَثَلًا إِذَا قَوْمُكَ مِنْهُ يَصِدُّونَ (٥٧) ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به قوڕه‌یشی فه‌رموو: (ئه‌ی گرۆی قوڕه‌یش هیچ كه‌سێك نیه جگه له خوای گه‌وره بپه‌رسترێت و خێری تیابێت) وه قوڕه‌یشیش ده‌یانزانی كه گاوره‌كان عیسای كوڕی مه‌ریه‌م - صلی الله علیه وسلم - ده‌په‌رستن و چی ده‌ڵێن ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، وتیان ئه‌ی محمد ئایا تۆ ناڵێیت عیسا - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌رو پیاوچاك بووه، ئه‌گه‌ر تۆ راستگۆ بیت خۆ ئه‌و خوایان بووه، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: وه كاتێك كه نموونه‌ی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م - صلی الله علیه وسلم - هێنرایه‌وه قه‌ومه‌كه‌ی تۆ ده‌نگه ده‌نگ و ڕێگریان كرد، یان دڵخۆش و سه‌رسام بوون به‌و نموونه‌یه كاتێك كه وترا ئێوه‌و ئه‌وانه‌ی كه ئه‌یانپه‌رستن هه‌مووتان له ئاگری دۆزه‌خدان، وتیان: باشه خۆ عیسا‌و - صلی الله علیه وسلم - عوزێرو مه‌لائیكه‌تیش ئه‌په‌رسترێ ئایا ئه‌وانیش له ئاگردان؟ دواتر خوای گه‌وره ئایه‌تی تری دابه‌زاندو ئه‌وانه دوورن له ئاگری دۆزه‌خ ته‌نها ئه‌وانه له ئاگردان كه ڕازین بپه‌رسترێن.