Muhammad • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَإِذَا لَقِيتُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَضَرْبَ ٱلرِّقَابِ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَثْخَنتُمُوهُمْ فَشُدُّوا۟ ٱلْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّۢا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَآءً حَتَّىٰ تَضَعَ ٱلْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ۚ ذَٰلِكَ وَلَوْ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَٱنتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَا۟ بَعْضَكُم بِبَعْضٍۢ ۗ وَٱلَّذِينَ قُتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعْمَٰلَهُمْ ﴾
“NOW WHEN you meet [in war] those who are bent on denying the truth, smite their necks until you overcome them fully, and then tighten their bonds; but thereafter [set them free,] either by an act of grace or against ransom, so that the burden of war may be lifted: thus [shall it be]. And [know that] had God so willed, He could indeed punish them [Himself]; but [He wills you to struggle] so as to test you [all] by means of one another. And as for those who are slain in God’s cause, never will He let their deeds go to waste:”
{له كاتى جه‌نگدا له گه‌ردنى كافران بده‌ن} [ فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ ] وه ئه‌گه‌ر گه‌یشتن به كافران له مه‌یدانی جه‌نگدا ئه‌وه بده‌ن له گه‌ردنیان [ حَتَّى إِذَا أَثْخَنْتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ ] تا كوشتارێكی زۆریان لێ ئه‌كه‌ن وه لاوازیان ئه‌كه‌ن ئه‌و كاته ئه‌وانه‌ی كه به دیل گرتان بیانبه‌ستنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕانه‌كه‌ن [ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً ] دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگ و كوشتار ئه‌توانن به‌بێ به‌رامبه‌ر دیله‌كان ئازاد بكه‌ن یاخود به‌به‌رامبه‌ر ئازادیان بكه‌ن [ حَتَّى تَضَعَ الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ] تا جه‌نگ كۆتایی دێت له‌گه‌ڵ كافراندا، یاخود تا چه‌كه‌كانیان فڕێ ئه‌ده‌ن و تێكئه‌شكێن، یاخود تا شه‌ریك دانان بۆ خوا نامێنێت [ ذَلِكَ وَلَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَانْتَصَرَ مِنْهُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێت خۆی به‌سه‌ر كافراندا سه‌ر ئه‌كه‌وێ وه توانای سه‌ركه‌وتنی هه‌یه به‌سه‌ریانداو ئه‌توانێ له‌ناویان ببات و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سزایان بۆ بنێرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕداران شه‌ڕ بكه‌ن [ وَلَكِنْ لِيَبْلُوَ بَعْضَكُمْ بِبَعْضٍ ] به‌ڵام خوای گه‌وره كه ئه‌م جه‌نگ و كوشتاره له‌سه‌ر ئێوه پێویست ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێكتان به هه‌ندێكتان تاقیبكاته‌وه تا ده‌ربكه‌وێ كێ ئارامگره وه كێ ڕاستگۆیه {تایبه‌تمه‌ندێكانى شه‌هید لاى خواى گه‌وره} [ وَالَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَلَنْ يُضِلَّ أَعْمَالَهُمْ (٤) ] وه ئه‌وانه‌یشی كه له پێناوی خوای گه‌وره‌دا كوژراون خوای گه‌وره كرده‌وه‌كانیان نافه‌وتێنێ و به‌ڵكو گه‌شه‌ی پێده‌كات و زیادی ده‌كات و ئه‌جرو پاداشتی ته‌واویان ئه‌داته‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (شه‌هید لای خوای گه‌وره شه‌ش تایبه‌تمه‌ندێتی بۆ هه‌یه: له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م دڵۆپه خوێن كه لێی ده‌ڕژێت خوای گه‌وره له هه‌موو تاوانه‌كانی خۆش ده‌بێت، ته‌نها قه‌رزاری نه‌بێت، وه شوێنی خۆی له به‌هه‌شت ده‌بینێت، وه تاجی رێزی له‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌نه‌خش كراوه به دوڕڕو مرواری، هه‌ر مرواریه‌كی له هه‌موو دونیا‌و ئه‌وه‌ی تێیدایه چاكتره، وه حه‌فتاو دوو حۆری پێ ده‌درێت، وه له سزای گۆڕ پارێزراو ده‌بێت، وه شه‌فاعه‌ت بۆ حه‌فتا كه‌س له خزمه‌كانی ده‌كات).