Al-Fath • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًۭا مُّبِينًۭا ﴾
“VERILY, [O Muhammad,] We have laid open before thee a manifest victory,”
سووره‌تی (فه‌تح) (واته: ئازاد كردن و رزگار كردن) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه له كاتى گه‌ڕانه‌وه له حوده‌یبیه له‌مانگى (ذي القعدة) ساڵى (٦)ى كۆچى دابه‌زى، (٢٩) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {رێككه‌وتننامه‌ى حوده‌یبییه} [ إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُبِينًا (١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئێمه سه‌ركه‌وتن و فه‌تحمان بۆ تۆ كردووه سه‌ركه‌وتن و فه‌تحێكی زۆر ئاشكرا، كه مه‌به‌ست پێی فه‌تحی (مه‌ككه) نیه به‌ڵكو مه‌به‌ست پێی صوڵح و ڕێكه‌وتننامه‌ی (حوده‌یبیه)یه كه له ساڵی شه‌شی كۆچی‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له (حوده‌یبیه) له‌گه‌ڵ كافرانی قوڕه‌یشدا كردی كه نابێت ئه‌م ساڵ موسڵمانان بچنه مه‌ككه‌وه‌و عومره بكه‌ن، ئیمامى عومه‌ر هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وتى: ئایا ئێمه له‌سه‌ر حه‌ق نین و ئه‌وان له‌سه‌ر باتڵن!؟ ئایا كوژراوانى ئێمه له‌به‌هه‌شتدا نین و كوژراوانى ئه‌وان له دۆزه‌خدا نین!؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: (به‌ڵێ)، وتى: ئه‌ى ئیتر بۆچى سازش له دینه‌كه‌مان بكه‌ین و بگه‌ڕێینه‌وه‌و هێشتا خواى گه‌وره بڕیارى له نێوانماندا نه‌داوه!؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: (ئه‌ى كوڕى خه‌تتاب من پێغه‌مبه‌رى خوام و هه‌رگیز خواى گه‌وره ده‌ستبه‌ردارم نابێت و نامفه‌وتێنێت) ئیمامى عومه‌ر به توڕه‌یی گه‌ڕایه‌وه‌و خۆى بۆ نه‌گیراو تا چوو بۆ لاى ئیمامى ئه‌بو به‌كرو وتى: ئه‌ى ئه‌بو به‌كر ئایا ئێمه له‌سه‌ر حه‌ق نین و ئه‌وان له‌سه‌ر باتڵ نین!؟ ئیمامى ئه‌بو به‌كر هه‌مان وه‌ڵامى پێغه‌مبه‌ری خواى - صلی الله علیه وسلم - دایه‌وه، وه سوره‌تى فه‌تح دابه‌زى، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ناردى به شوێن ئیمامى عومه‌رداو بۆى خوێنده‌وه، ئه‌ویش وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئایا فه‌تحه؟ فه‌رمووى: به‌ڵێ، ئه‌میش پێى دڵخۆش بوو، بۆیه پێی وتراوه: فه‌تح له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كافران تێكه‌ڵ موسڵمانان ئه‌بوون و خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆریان موسڵمان بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه گوێیان له موسڵمانان ئه‌بوو، وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌رباره‌ى ئه‌م سووره‌ته ده‌فه‌رمێت: (سووره‌تێكم به‌سه‌ردا دابه‌زیووه له دونیا‌و هه‌رچى له دونیادا هه‌یه خۆشه‌ویستتره له‌لام).