Al-Fath • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ يُبَايِعُونَكَ إِنَّمَا يُبَايِعُونَ ٱللَّهَ يَدُ ٱللَّهِ فَوْقَ أَيْدِيهِمْ ۚ فَمَن نَّكَثَ فَإِنَّمَا يَنكُثُ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ ۖ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِمَا عَٰهَدَ عَلَيْهُ ٱللَّهَ فَسَيُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًۭا ﴾
“Behold, all who pledge their allegiance to thee pledge their allegiance to God: the hand of God is over their hands. Hence, he who breaks his oath, breaks it only to his own hurt; whereas he who remains true to what he has pledged unto God, on him will He bestow a reward supreme.”
{به‌یعه‌تى ریزوان} [ إِنَّ الَّذِينَ يُبَايِعُونَكَ إِنَّمَا يُبَايِعُونَ اللَّهَ ] ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ی كه له ژێر (دارى ريضوان) له (حوده‌یبیه) به‌یعه‌ت به تۆ ئه‌ده‌ن ئه‌وه به‌یعه‌تیان به خوای گه‌وره داوه، كه به‌یعه‌تیان دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕانه‌كه‌ن، وه له‌سه‌ر مردن، وه بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی ئیمامی عوسمان كه هه‌واڵێك بڵاو بووه‌وه كه ئیمامی عوسمان كوژراوه‌و شه‌هید بووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ناردی بۆ لای كافرانی مه‌ككه [ يَدُ اللَّهِ فَوْقَ أَيْدِيهِمْ ] ده‌ستی خوای گه‌وره له‌سه‌رووی ده‌ستی ئه‌وانه‌وه‌یه، (جێگیر كردنى ده‌ستى تیایه بۆ خواى گه‌وره، كه ده‌بێت وه‌كو خۆى باوه‌ڕمان پێى بێت و نكوڵى لێ نه‌كه‌ین و نه‌یچوێنین به‌ده‌ستى دروستكراوه‌كان، وه ماناكه‌ى نه‌گۆڕین و ته‌ئویلى نه‌كه‌ین، وه پرسیار له چۆنێتیه‌كه‌یشى نه‌كه‌ین، چونكه خواى گه‌وره خۆى نه‌بێت كه‌س چۆنێتێكه‌ى نازانێت، وه قسه كردن ده‌رباره‌ى سیفاته‌كانى خواى گه‌وره به‌شێكه له قسه كردن ده‌رباره‌ى خواى گه‌وره، چۆن باوه‌ڕمان به خواى گه‌وره هه‌یه‌و نازانین چۆنه به‌هه‌مان شێوه باوه‌ڕمان به سیفاته‌كانیشى هه‌یه‌و نازانین چۆنه)، وه ماناى ئه‌وه‌یشى تیایه كه خواى گه‌وره ئاگاداریانهو سه‌رخه‌رو پشتیوانیانه [ فَمَنْ نَكَثَ فَإِنَّمَا يَنْكُثُ عَلَى نَفْسِهِ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌و به‌یعه‌ته هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌وه زه‌ره‌رو زیانه‌كه‌ی ته‌نها بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَمَنْ أَوْفَى بِمَا عَاهَدَ عَلَيْهُ اللَّهَ فَسَيُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا (١٠) ] وه هه‌ركه‌سێك وه‌فای هه‌بێ به‌رامبه‌ر به‌و عه‌هدو به‌ڵێنه‌ی كه به‌خوای گه‌وره‌ی داوه ئه‌وه خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌داته‌وه كه به‌هه‌شته.