Al-Fath • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ سَيَقُولُ ٱلْمُخَلَّفُونَ إِذَا ٱنطَلَقْتُمْ إِلَىٰ مَغَانِمَ لِتَأْخُذُوهَا ذَرُونَا نَتَّبِعْكُمْ ۖ يُرِيدُونَ أَن يُبَدِّلُوا۟ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ۚ قُل لَّن تَتَّبِعُونَا كَذَٰلِكُمْ قَالَ ٱللَّهُ مِن قَبْلُ ۖ فَسَيَقُولُونَ بَلْ تَحْسُدُونَنَا ۚ بَلْ كَانُوا۟ لَا يَفْقَهُونَ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴾
“As soon as you [O believers] are about to set forth on a war that promises booty, those who stayed behind [aforetime] will surely say, “Allow us to go with you” - [thus showing that] they would like to alter the Word of God. Say: “By no means shall you go with us: God has declared aforetime [to whom all spoils shall belong].” Thereupon they will [surely] answer, “Nay, but you begrudge us [our share of booty]!” Nay, they can grasp but so little of the truth!”
{مونافیقان ته‌نها بۆ دونیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن} [ سَيَقُولُ الْمُخَلَّفُونَ إِذَا انْطَلَقْتُمْ إِلَى مَغَانِمَ لِتَأْخُذُوهَا ذَرُونَا نَتَّبِعْكُمْ ] دوای ئه‌وه‌ی كه موسڵمانان چوون بۆ غه‌زای (خه‌یبه‌ر) وه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵێنی سه‌ركه‌وتنی پێدان، ئه‌وانه‌ی كه دواكه‌وتبوون له غه‌زاكه له دووڕووه‌كان وتیان: كاتێك كه ئێوه ئه‌چن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی غه‌نیمه‌ت ڕێگامان بده‌ن و لێمان بگه‌ڕێن با ئێمه‌ش دواتان بكه‌وین و له‌گه‌ڵتان بێین، مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو غه‌نیمه‌تیان ده‌ست بكه‌وێت [ يُرِيدُونَ أَنْ يُبَدِّلُوا كَلَامَ اللَّهِ ] ئه‌مان ویستیان قسه‌ی خوای گه‌وره بگۆڕن، كه خوای گه‌وره بڕیاری دابوو ئه‌و غه‌نیمه‌یه ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به‌شداری (حوده‌یبیه)یان كردووه‌و بۆ كه‌سی تر نیه [ قُلْ لَنْ تَتَّبِعُونَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئێوه نابێ شوێنمان بكه‌ون [ كَذَلِكُمْ قَالَ اللَّهُ مِنْ قَبْلُ ] وه پێشتریش خوای گه‌وره ئه‌م بڕیاره‌ی دابوو كه غه‌نیمه‌تی (خه‌یبه‌ر) ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه ئاماده‌ی (حوده‌یبیه) بوونه [ فَسَيَقُولُونَ بَلْ تَحْسُدُونَنَا ] مونافیقان ئه‌ڵێن: ئێوه بۆیه نایه‌لن ئێمه شوێنتان بكه‌وین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌سوودیمان پێ ئه‌به‌ن [ بَلْ كَانُوا لَا يَفْقَهُونَ إِلَّا قَلِيلًا (١٥) ] به‌ڵكو ئه‌وان مونافیقان تێناگه‌ن ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ ئه‌و كه‌مه‌یش له دونیادا نه‌ك له دیندا.