Al-Fath • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُل لِّلْمُخَلَّفِينَ مِنَ ٱلْأَعْرَابِ سَتُدْعَوْنَ إِلَىٰ قَوْمٍ أُو۟لِى بَأْسٍۢ شَدِيدٍۢ تُقَٰتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ ۖ فَإِن تُطِيعُوا۟ يُؤْتِكُمُ ٱللَّهُ أَجْرًا حَسَنًۭا ۖ وَإِن تَتَوَلَّوْا۟ كَمَا تَوَلَّيْتُم مِّن قَبْلُ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا ﴾
“Say unto those bedouin who stayed behind: “In time you will be called upon [to fight] against people of great prowess in war: you will have to fight against them [until you die] or they surrender. And then, if you heed [that call], God will bestow on you a goodly reward; but if you turn away as you turned away this time, He will chastise you with grievous chastisement.””
[ قُلْ لِلْمُخَلَّفِينَ مِنَ الْأَعْرَابِ سَتُدْعَوْنَ إِلَى قَوْمٍ أُولِي بَأْسٍ شَدِيدٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌و كه‌سانه‌ی كه دواكه‌وتوونه له ده‌شتنشینه‌كان پێیان بڵێ ئێوه بانگ ئه‌كرێن بۆ جه‌نگێكی تر له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا كه زۆر به‌هێزن كه (هه‌وازین و غه‌ته‌فان) بوونه كه له دوای فه‌تحی مه‌ككه ساڵی هه‌شتی كۆچی بووه، یان (سه‌قیف) بوونه، یان (به‌نو حه‌نیفه) بوونه له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ (موسه‌یله‌مه‌ی درۆزن) بوونه‌و هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه، یاخود (ڕۆم و فارس) بوونه، یاخود (ئه‌بو هوره‌یره) ده‌فه‌رمێت: كوردن كه‌سانێكی به‌هێزن [ تُقَاتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ ] یان ئه‌وه‌تا كوشتاریان ئه‌كه‌ن یان ئه‌وه‌تا ئه‌وان به‌بێ كوشتار موسڵمان ئه‌بن به ویستى خۆیان [ فَإِنْ تُطِيعُوا يُؤْتِكُمُ اللَّهُ أَجْرًا حَسَنًا ] ئه‌گه‌ر له‌م شته‌دا ئێوه گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بكه‌ن و جیهاد بكه‌ن ئه‌وه خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتێكی باشتان ئه‌داته‌وه له دونیادا به‌سه‌ركه‌وتن و غه‌نیمه‌ت له قیامه‌تیش به به‌هه‌شت [ وَإِنْ تَتَوَلَّوْا كَمَا تَوَلَّيْتُمْ مِنْ قَبْلُ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (١٦) ] وه ئه‌گه‌ر پشتیش هه‌ڵكه‌ن هه‌روه‌كو چۆن له پێشتردا له (حوده‌یبیه) پشتان هه‌ڵكرد وه ئاماده نه‌بوون ئه‌وه خوای گه‌وره سزاتان ئه‌دات سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار له دونیا به تێكشكاندن له قیامه‌تیش به ئاگری دۆزه‌خ.