Al-Fath • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لِّيَغْفِرَ لَكَ ٱللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِن ذَنۢبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ وَيُتِمَّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكَ وَيَهْدِيَكَ صِرَٰطًۭا مُّسْتَقِيمًۭا ﴾
“so that God might show His forgiveness of all thy faults, past as well as future, and [thus] bestow upon thee the full measure of His blessings, and guide thee on a straight way,”
[ لِيَغْفِرَ لَكَ اللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ ] تا خوای گه‌وره له تاوانی پێشتر‌و پاشتریشت خۆش بێت، پێشتر مه‌به‌ست پێى پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تیه، دواتریش دواى پێغه‌مبه‌رایه‌تى، كه ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندێتى پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - ، زانایان كۆدهنگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - تاوانى گه‌وره‌ى نه‌كردووه، به‌ڵام بۆ تاوانى بچوك جیاوازى له نێوانیاندا هه‌یه‌و ته‌واوتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌ویشى نه‌كردووه، به‌ڵام مه‌به‌ست پێى ئه‌و گله‌ییى و گازندانهیه كه خواى گه‌وره له پێغه‌مبه‌ری خواى - صلی الله علیه وسلم - كردووه، وه‌كو: رووگرژ كردن و پشت كردنى له پیاوه نابیناكهو، ئیزندانى دووڕووه‌كان له غه‌زاى ته‌بوك و ئازاد كردنى دیله‌كان له غه‌زاى به‌در، كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: (ئه‌م شه‌و ئایه‌تێكم به‌سه‌ردا دابه‌زیووه خۆشه‌ویستتره له لام له هه‌رچى هه‌یه له‌سه‌ر زه‌وى) پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى بۆ خوێندنه‌وه، هاوه‌ڵان فه‌رموویان: پیرۆزت بێت ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خواى گه‌وره روونى كرده‌وه كه چى له تۆ ده‌كات، ئه‌ى چى له ئێمه ده‌كات؟ خواى گه‌وره ئایه‌تى (٥)ى دابه‌زاند [ وَيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ ] وه تا نیعمه‌تی خۆی ته‌واو بڕژێنێ به‌سه‌رتدا له دونیا‌و قیامه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی دینه‌كه‌ت ئاشكرا بكه‌ی، یان فه‌تحی مهككهت بۆ بكات [ وَيَهْدِيَكَ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا (٢) ] وه هیدایه‌تت بدات بۆ ڕێگای ڕاستی خۆی، یان دامه‌زراوت بكات له‌سه‌ری.