Al-Fath • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَعَدَكُمُ ٱللَّهُ مَغَانِمَ كَثِيرَةًۭ تَأْخُذُونَهَا فَعَجَّلَ لَكُمْ هَٰذِهِۦ وَكَفَّ أَيْدِىَ ٱلنَّاسِ عَنكُمْ وَلِتَكُونَ ءَايَةًۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ وَيَهْدِيَكُمْ صِرَٰطًۭا مُّسْتَقِيمًۭا ﴾
“[O you who believe!] God has promised you many war-gains which you shall yet achieve; and He has vouchsafed you these [worldly gains] well in advance, and has stayed from you the hands of [hostile] people, so that this [your inner strength] may become a symbol to the believers [who will come after you], and that He may guide you all on a straight way.”
[ وَعَدَكُمُ اللَّهُ مَغَانِمَ كَثِيرَةً تَأْخُذُونَهَا ] خوای گه‌وره به‌ڵێنی پێ داون كه غه‌نیمه‌تێكی زۆرتان ده‌ست ئه‌كه‌وێ بۆ خۆتان ئه‌یبه‌ن [ فَعَجَّلَ لَكُمْ هَذِهِ ] ئه‌مه‌ی خه‌یبه‌ری بۆ پێش خستن [ وَكَفَّ أَيْدِيَ النَّاسِ عَنْكُمْ ] وه پاراستنی له ده‌ستی خه‌ڵكی، كه هه‌ندێك له كافران هاتن بۆ ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ موسڵماناندا بكه‌ن خوای گه‌وره ترسی خسته دڵیانه‌وه، یاخود خوای گه‌وره پاراستنی له ده‌ستی جوله‌كه‌كانى خه‌یبه‌ر [ وَلِتَكُونَ آيَةً لِلْمُؤْمِنِينَ ] وه تا ببێته نیشانه‌یه‌ك بۆ باوه‌ڕداران له‌سه‌ر ڕاستگۆیی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - [ وَيَهْدِيَكُمْ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا (٢٠) ] وه تا هیدایه‌تتان بدات بۆ ڕێگای ڕاستی خۆی وه دامه‌زراوتان بكات له‌سه‌ری.