Al-Fath • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَهُوَ ٱلَّذِى كَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ عَنْهُم بِبَطْنِ مَكَّةَ مِنۢ بَعْدِ أَنْ أَظْفَرَكُمْ عَلَيْهِمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا ﴾
“And He it is who, in the valley of Mecca, stayed their hands from you, and your hands from them, after He had enabled you to vanquish them; and God saw indeed what you were doing.”
{خواى گه‌وره نه‌یهێشت له مه‌ككه كوشتار روو بدات} [ وَهُوَ الَّذِي كَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنْكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ عَنْهُمْ بِبَطْنِ مَكَّةَ مِنْ بَعْدِ أَنْ أَظْفَرَكُمْ عَلَيْهِمْ ] هه‌شتا پیاوى چه‌كدارى خه‌ڵكى مه‌ككه دابه‌زینه سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له لاى شاخى (ته‌نعیم) ویستیان له‌ناكاو بده‌ن به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - هاوه‌ڵانیدا، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به بێ شه‌ڕ گرتیانى و نه‌یانیكوشت و لێیانخۆش بوو ئازادى كردن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه‌ی له ده‌ستی ئه‌وان پاراست وه ئه‌وانیشی له ده‌ستی ئێوه پاراست، واته: نه‌یهێشت رووبه‌ڕووی یه‌ك ببنه‌وه له مه‌ككه دوای ئه‌وه‌ی كه ئێوه‌ی به‌سه‌ریاندا زاڵ كرد [ وَكَانَ اللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا (٢٤) ] وه خوای گه‌وره زۆر بینایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه.