Al-Fath • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَّقَدْ صَدَقَ ٱللَّهُ رَسُولَهُ ٱلرُّءْيَا بِٱلْحَقِّ ۖ لَتَدْخُلُنَّ ٱلْمَسْجِدَ ٱلْحَرَامَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ مُحَلِّقِينَ رُءُوسَكُمْ وَمُقَصِّرِينَ لَا تَخَافُونَ ۖ فَعَلِمَ مَا لَمْ تَعْلَمُوا۟ فَجَعَلَ مِن دُونِ ذَٰلِكَ فَتْحًۭا قَرِيبًا ﴾
“Indeed, God has shown the truth in His Apostle’s true vision: most certainly shall you enter the Inviolable House of Worship, if God so wills, in full security, with your heads shaved or your hair cut short, without any fear: for He has [always] known that which you yourselves could not know. And He has ordained [for you], besides this, a victory soon to come.”
{خه‌وبینینى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - وه‌حییه} [ لَقَدْ صَدَقَ اللَّهُ رَسُولَهُ الرُّؤْيَا بِالْحَقِّ لَتَدْخُلُنَّ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ إِنْ شَاءَ اللَّهُ ] پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - خه‌وی بینی له خه‌ویدا ئه‌چنه مه‌ككه‌وه‌و ته‌واف و عومره ئه‌كه‌ن و له مه‌دینه خه‌وه‌كه‌ى بۆ هاوه‌ڵان گێڕایه‌وه، خوای گه‌وره خه‌وبینینه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خواى - صلی الله علیه وسلم - به‌ڕاست گێرا، وه خه‌وی پێغه‌مبه‌ران وه‌حیه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه خه‌وێكی حه‌ق بوو كه ئێوه به دڵنیایی ئه‌چنه ناو (مسجد الحرام) و كه‌عبه‌ی پیرۆز‌و ته‌واف ئه‌كه‌ن (إن شا‌ء الله) [ آمِنِينَ ] وه به ئه‌مینیش، به‌ڵام بۆ ساڵی داهاتوو [ مُحَلِّقِينَ رُءُوسَكُمْ وَمُقَصِّرِينَ ] هه‌تانه سه‌رتان ئه‌تاشن وه هه‌یشتانه كورتى ئه‌كه‌نه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سێ جار دوعاى كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى قژیان ده‌تاشن له حه‌ج یان عومره، به‌ڵام یه‌ك جار دوعاى كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه قژیان كورت ده‌كه‌نه‌وه [ لَا تَخَافُونَ ] وه ترسی دوژمنیشتان نابێت [ فَعَلِمَ مَا لَمْ تَعْلَمُوا فَجَعَلَ مِنْ دُونِ ذَلِكَ فَتْحًا قَرِيبًا (٢٧) ] وه ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره زانى ئێوه نهتانزانى كه ئه‌مساڵ ناچنه مه‌ككه‌وه‌و عومره ناكه‌ن خێرى تێدایه، یان ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - زانی ئێوه نه‌تانزانی خوای گه‌وره به خه‌و پێی وتبوو كه له دوای حوده‌یبیه، یان له دواى فه‌تحی خه‌یبه‌ر ئه‌چنه ناو مه‌ككه‌وه‌و فه‌تحی مهككهشتان بۆ ئه‌كه‌ین.