Al-Fath • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مُّحَمَّدٌۭ رَّسُولُ ٱللَّهِ ۚ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ أَشِدَّآءُ عَلَى ٱلْكُفَّارِ رُحَمَآءُ بَيْنَهُمْ ۖ تَرَىٰهُمْ رُكَّعًۭا سُجَّدًۭا يَبْتَغُونَ فَضْلًۭا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنًۭا ۖ سِيمَاهُمْ فِى وُجُوهِهِم مِّنْ أَثَرِ ٱلسُّجُودِ ۚ ذَٰلِكَ مَثَلُهُمْ فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ ۚ وَمَثَلُهُمْ فِى ٱلْإِنجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْـَٔهُۥ فَـَٔازَرَهُۥ فَٱسْتَغْلَظَ فَٱسْتَوَىٰ عَلَىٰ سُوقِهِۦ يُعْجِبُ ٱلزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ ٱلْكُفَّارَ ۗ وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِنْهُم مَّغْفِرَةًۭ وَأَجْرًا عَظِيمًۢا ﴾
“MUHAMMAD is God’s Apostle; and those who are [truly] with him are firm and unyielding towards all deniers of the truth, [yet] full of mercy towards one another. Thou canst see them bowing down, prostrating themselves [in prayer], seeking favour with God and [His] goodly acceptance: their marks are on their faces, traced by prostration. This is their parable in the Torah as well as their parable in the Gospel: [they are] like a seed that brings forth its shoot, and then He strengthens it, so that it grows stout, and [in the end] stands firm upon its stem, delighting the sowers. [Thus will God cause the believers to grow in strength,] so that through them He might confound the deniers of the truth. [But] unto such of them as may [yet] attain to faith and do righteous deeds, God has promised forgiveness and a reward supreme.”
{هه‌ندێك له سیفاتى صه‌حابه‌كان} [ مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ ] محمد - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - [ وَالَّذِينَ مَعَهُ ] وه ئه‌و صه‌حابه به‌ڕێزانه‌ى له‌گه‌ڵی بوون [ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ ] سه‌خت و توندن له‌گه‌ڵ كافراندا، وه له نێوان خۆیاندا زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی و میهره‌بانن، كه ده‌بێت مرۆڤى باوه‌ڕدار وا بێت [ تَرَاهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا ] ئه‌یانبینی هه‌میشه له ڕكوع و سجوددان و نوێژ ئه‌كه‌ن بۆ خوای گه‌وره [ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا ] مه‌به‌ست و نیه‌تیان ده‌ستخستنی فه‌زڵ و چاكه‌و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه، (خواى گه‌وره نیه‌تى پاكى صه‌حابه ده‌رده‌خات و شایه‌تى نیازپاكیان بۆ ده‌دات، چۆن ده‌بێت له پاش ئه‌م شایه‌تییه‌ى خواى گه‌وره بۆیان خه‌ڵكى قسه‌یان پێ بڵێت و جوێنیان پێ بدات و تۆمه‌تباریان بكات؟!!) [ سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِمْ مِنْ أَثَرِ السُّجُودِ ] نیشانه‌ى خشوع و خۆبه‌كه‌مزانین و شێوه‌و ره‌وشت جوانی و دره‌وشاوه‌ی له ڕوویاندا دیاره به‌هۆی زۆرى شوێنه‌واری سوجده بردن و نوێژ كردنیان، (هه‌ركه‌سێك به‌شه‌و شه‌ونوێژ بكات به رۆژ رووى جوان ده‌بێت و پێوه‌ى دیار ده‌بێت) [ ذَلِكَ مَثَلُهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَمَثَلُهُمْ فِي الْإِنْجِيلِ ] له ته‌ورات و ئینجیلیشدا وه‌سفی ئه‌م صه‌حابه به‌ڕێزانه به‌و شێوازه كراوه [ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْأَهُ فَآزَرَهُ ] نموونه‌ی ئه‌م صه‌حابه به‌ڕێزانه وه‌كو نموونه‌ی ڕووه‌كێك وایه كه سه‌ره‌تا لاوازه‌و دواتر به‌هێز ئه‌بێت و پێ ئه‌گات و گه‌وره ئه‌بێت [ فَاسْتَغْلَظَ ] وه له پاش ئه‌وه‌ی كه ته‌نك و ناسكه دواتر ئه‌ستوورو به‌هێزو درێژ ئه‌بێت [ فَاسْتَوَى عَلَى سُوقِهِ ] ئه‌و كاته له‌سه‌ر پێی خۆی له‌سه‌ر داره‌كه‌ی خۆی ڕائه‌وه‌ستێ [ يُعْجِبُ الزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ الْكُفَّارَ ] جووتیاره‌كه زۆر پێی سه‌رسام ئه‌بێت، كه ئه‌مه‌یش نموونه‌ی صه‌حابه به‌ڕێزه‌كانه كه سه‌ره‌تا لاواز‌و بێ هێزو كه‌م بوون دواتر خوای گه‌وره به‌هێزی كردن و زۆری كردن تا ببێته خه‌فه‌ت خواردن بۆ كافران و كافران كه ده‌یانبینن خه‌فه‌تیان پێ بخۆن و رقیان لێیان بێت، (ئیمامى مالیك و كۆمه‌ڵێك له زانایان له‌م ئایه‌ته‌وه ئه‌و حوكمه‌یان وه‌رگرتووه كه هه‌ر كه‌سێك رقى له صه‌حابه بێت ئه‌وه كافر ده‌بێت). {خواى گه‌وره موژده‌ى به‌هه‌شت به صه‌حابه ده‌دات} [ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنْهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا (٢٩) ] خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به‌و باوه‌ڕدارانه‌ى كه كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه به لێخۆشبوو‌ن و ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره كه به‌هه‌شته، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت، وه ئه‌م ئایه‌ته موژده‌دانه به صه‌حابه به به‌هه‌شت) والله أعلم.