Al-Hujuraat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ قَالَتِ ٱلْأَعْرَابُ ءَامَنَّا ۖ قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا۟ وَلَٰكِن قُولُوٓا۟ أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ ٱلْإِيمَٰنُ فِى قُلُوبِكُمْ ۖ وَإِن تُطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَا يَلِتْكُم مِّنْ أَعْمَٰلِكُمْ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ ﴾
“THE BEDOUIN say, “We have attained to faith.” Say [unto them, O Muhammad]: “You have not [yet] attained to faith; you should [rather] say, ‘We have [outwardly] surrendered’ - for [true] faith has not yet entered your hearts. But if you [truly] pay heed unto God and His Apostle, He will not let the least of your deeds go to waste: for, behold, God is much-forgiving, a dispenser of grace.””
{جیاوازى نێوان ئیسلام و ئیمان} [ قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا ] ده‌شتنشینه‌كان وتیان: ئێمه ئیمانمان هێناوه، له‌سه‌ر (به‌نى ئه‌سه‌د بن خوزه‌یمه) دابه‌زى كه بانگه‌شه‌ى پله‌ى ئیمانیان كرد كه له پله‌ى ئیسلام به‌رزتره [ قُلْ لَمْ تُؤْمِنُوا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هێشتا ئێوه ئیمان له دڵتان‌دا جێگیر نه‌بووه به‌ڵام موسڵمان بوونه، ئیسلام شته دیار‌و ڕووكه‌شیه‌كانه‌و ئیمانیش له دڵدایه‌و بریتیه له به‌راستدانانى دڵ و داننان به زمان و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كان به‌لاشه [ وَلَكِنْ قُولُوا أَسْلَمْنَا ] به‌ڵكو ئێوه بڵێن: ئێمه موسڵمان بووینه [ وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ ] وه هێشتا ئیمان له دڵتان‌دا جێگیر نه‌بووه، (ئیمان له ئیسلام تایبه‌تتره) [ وَإِنْ تُطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَا يَلِتْكُمْ مِنْ أَعْمَالِكُمْ شَيْئًا ] وه ئه‌گه‌ر ئێوه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه هیچ شتێك له پاداشتی كرده‌وه باشه‌كانتان لێ كه‌م ناكات [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٤) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.